چەند مووشەکێک لە بەسرە دەستی بەسەردا گیرا؛ ''ویستوویانە ئاراستەی وڵاتانی دراوسێی بکەن''

05-03-2026
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە بەسرە دەستیان بەسەر چەند مووشەکێکدا گرت، سەرچاوەیەکی ئەمنی دەڵێت، ویستوویانە ئاراستەی وڵاتانی دراوسێی عێراقی بکەن.
 
رۆژی پێنجشەممە، 5ی ئاداری 2025، سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە پارێزگای بەسرە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" کەمێک لەمەوپێش هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر سەکۆیەکی هەڵدانی مووشەک و ئۆتۆمبێلێکی پڕ تەقەمەنیدا گرتووە و چەکدارەکانیشیان دەستگیرکردووە.
 
بە گوتەی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، ئەو چەکدارانە نیازیان وابووە کە مووشەکەکان "ئاراستەی وڵاتانی دراوسێ بکەن."
 
ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە ئەنجام دراوە.
 
هاوکات دوێنێ شەو لە قەزای خورماتوو دەست بەسەر مووشەکێکدا گیرا، کە بۆ لێدان لە هەرێمی کوردستان ئامادە کرابوو.
 
یاسین محەممەد عەلی داودی، نوێنەری قەزای خورماتوو لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 10:00ـی شەوی رابردوو، لە گوندی حەفریە لە ناحیەی سلێمان بەگی سەر بە قەزای خورماتوو، دەست بەسەر بارهەڵگرێکی جۆری 'کیا'دا گیراوە کە مووشەکێکی زیرەکی تێدا بووە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیمانوێل ماکرۆن و محەممەد شیاع سوودانی

ماکرۆن و سوودانی: دەستدرێژی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان رەتدەکەینەوە

محەممەد شیاع سوودانی و ئیمانوێل ماکرۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێشهاتەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی شەڕیان لەسەر بازاڕی وزە و ئابووریی جیهان تاوتوێ کرد، هەردوولا سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراقیان کرد.