کۆمیسیۆن: دوای هەڵبژاردنەکان لایەنە سیاسییەکان لە رێگەی بارکۆدێکەوە دەتوانن ئەنجامەکان ببینن

05-11-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی لقی هەرێمی کوردستانی کۆمیسیۆن رایگەیاند، دوای تەواوبوونی هەڵبژاردن لە کاژێر 18:00ی ئێوارەوە، کاخەزێک لە ئامێرەکانەوە دەردەچێت کە بارکۆدێکی لەسەرە و لایەنە سیاسییەکان دەتوانن ئەنجامەکان ببینن.
 
رۆژی سێشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2025 نەبەرد عومەر، بەرپرسی لقی هەرێمی کوردستانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەنجامە بەراییەکان دوای 24 کاژێر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن رادەگەیێندرێن، لە رۆژی دەنگدانی تایبەت تەنیا رێژەی بەشداری بڵاودەکرێتەوە."
 
بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو دەنگدانی تایبەت بەڕێوەبچێت. زیاتر لە 1.3 ملیۆن دەنگدەری تایبەت لە عێراق هەن و لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش زیاتر لە 224 هەزار دەنگدەری تایبەت هەن.
 
بە گوتەی نەبەرد عومەر، دوای تەواوبوونی دەنگدانی تایبەت، چاودێرەکان دەتوانن ئەو بارکۆدە وەربگرن کە لە ئامێرەکانی دەنگدانەوە دەردەچن و لە رێگەی مۆبایلەکانیانەوە ئاگاداری ئەنجامەکانی دەنگدان دەبن.
 
بەرپرسی لقی هەرێمی کوردستانی کۆمیسیۆن باسی لەوەش کرد، "لە رێگەی بارکۆدەکەوە، هەر لایەنێکی سیاسی ئەنجامی هەر وێستگەیەکی دەنگدان دەزانێت."
 
کاژێر 18:00ی ئێوارەی 11ی تشرینی دووەم دەنگدانی گشتی رادەگیرێت، بەوپێیە هەمان کاژێری رۆژی دواتر (12ی تشرینی دووەم) ئەنجامی بەرایی بڵاودەکرێتەوە.
 
زیاتر لە 7 هەزار بەربژێر لە عێراق و هەرێمی کوردستان رکابەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی لە پەرلەمانی عێراق، کە 9 کورسییان کۆتای پێکهاتەکانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی بەغدا.

یەکەم گەشتی راستەوخۆ لە نێوان بەغدا و کۆپنهاگندا دەکرێت

یەکەم گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ لە نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و کۆپنهاگنی دانیمارک دەکرێت، کە دەبێتە دووەم گەشتی راستەوخۆ لە نێوان فڕۆکەخانەکەی عێراق و وڵاتانی ئەورووپا لە ماوەی هەفتەیەکدا.