هێزی ئاسمانیی عێراق "حەشارگە"ی داعش لە نەینەوا بۆردوومان دەکات

06-02-2026
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق دوو "مۆڵگەی داعش" لە پارێزگای نەینەوا بۆردومان دەکەن و چوار چەکدار دەکوژن. بەڕێوەبەری راگەیاندنی هەواڵگریی سەربازی دەڵێ: "چەکدارەکان لەنێو حەشارگەکاندا بوون."
 
عەقید حەیدەر محەمەداوی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هەواڵگریی سەربازیی عێراق، رۆژی هەینی، 6ـی شوباتی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی سەربازی، فڕۆکە جەنگییەکانی F-16ی عێراقی چەند هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر دوو مۆڵگە لە بیابانی رۆژئاوای نەینەوا ئەنجامدا."
 
بە گوتەی عەقید حەیدەر محەمەداوی، ئەو دوو مۆڵگەیە نزیکن لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین و لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکەیشدا داعشەکان لەوێ بوون. 
 
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقیش لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی 4 ئەندامی داعشی لە ئەنجامی ئەو هێرشە ئاسمانییەدا راگەیاند.
 
لە راگەیێندراوەکەی شانەی راگەیاندنی ئەمنیدا هاتووە: "لە بەردەوامی کاری هێزە ئەمنییەکان بۆ راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش و لەسەر بنەمای زانیارییەکی وردی هەواڵگریی سەربازی کە چەند رۆژێکی خایاند، فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری 16F- هێرشێکی ئاسمانییان ئەنجامدا."
 
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هێرشەکە دوو مۆڵگەی چەکدارانی داعش و ئۆتۆمبێلێکی لە بیابانی رۆژئاوای نەینەوا لە نزیک ناوچەی حەزەر کردە ئامانج.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، بۆردوومانەکە بووەتەهۆی کوژرانی هەر 4 چەکدارەکە و تێکشکاندنی ئەو کەلوپەلە لۆجیستی و تەقەمەنییانەی لەنێو مۆڵگەکاندا بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەباح نوعمان، گوتەبێژی سوودانی

گوتەبێژی سوودانی: چوار کەس بە تۆمەتی مووشەکبارانکردنی خاکی سووریا دەستگیرکران

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان چوار کەسیان دەستگیر کردووە، کە تێوە گلاون لە ئاراستەکردنی چەند مووشەکێک لەنێو خاکی عێراقەوە بەرەو سووریا.