رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چەند بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگاکە بۆردوومان کران.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە دەڵێت، هێرشەکە لە رێگەی هێلیکۆپتەری ئاپاچییەوە بۆ سەر چەند بنکە و بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی شرێخان، رەشیدیە و قوببە کراوە.
سەرچاوەکەی رووداو گوتیشی، هێشتا زیانەکانی بۆردوومانەکە نەزانراون.
بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبی بڵاوکراونەتەوە، لەکاتی بۆردوومانەکاندا هێزەکانی حەشدی شەعبی هەوڵی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکە دەدەن و تەقە لە هێلیکۆپتەرەکان دەکەن.
بە گوتەی سەرچاوە ئەمنییەکەی نەینەوا، لەکاتی بۆردوومانکردنی بنکەکانی حەشدی شەعبیدا "دەنگی زیاتر لە 10 تەقینەوەی بەهێز بیستراوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ