بەهۆی هەڵبژاردنەوە یەعقوبی وانەکانی لە نەجەف راگرت

06-11-2025
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
بەهۆی هەڵبژاردنەوە یەعقوبی وانەکانی لە نەجەف راگرت
 
رووداو دیجیتاڵ

یەکێک لە لێڤەگەڕ (مەرجەع)ـەکانی ئایینی شیعەکان لە نەجەف، وانەکانی لێکۆڵینەوەی دەرەکی لە نووسینگەکەی لە نەجەف بۆ ماوەی هەفتەیەک رادەگرێت، کە هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی شێخ محەممەد یەعقوبی، کە یەکێکە لە لێڤەگەڕ (مەرجەع)ـەکانی نەجەف، وانەکانی لێکۆڵینەوەی دەرەکی رادەگرێت ئەوەش لەبەر هاوکاتبوونیان لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کە رۆژی سێشەممە، 11-11-2025 بەڕێوە دەچێ.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئەم راگرتنە بۆ ئەوەیە دەرفەت بۆ زانایان بڕەخسێت تاوەکو خەڵک هان بدەن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن و رێنوێنییان بکەن بۆ هەڵبژاردنی بەربژێری لێهاتوو و دڵسۆز، کە پارێزەری بەرژەوەندییەکانی دەوڵەت و گەل بێت و لە خزمەتکردنی خەڵکدا درێخی نەکات."
 
بڕیارە رۆژی 11-11-2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت. پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت، کە 320یان گشتییە و 9 کورسیشیان کۆتایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نووری مالیکی و قەیس خەزعەلی

هاوپەیمانێتییەکانى مالیکی و خەزعەلی، روونکردنەوە لەبارەى شەڕى میدیایی نێوانیان دەدەن

بزووتنەوەی سادیقوون، باڵی سیاسیی عەسائیبی ئەهلی هەق، جیاوازیی بۆچوونەکان لەبارەی پرسی بەربژێری سەرۆکوەزیران بە سرووشتی دەزانێت و هەندێک لەو کەسایەتی و پەیجانەی کە لەسەر ئەو هاوپەیمانیێتییەن بە "دەرچوو لە چوارچێوەی بەرپرسیارانە" دەزانێت. دەوڵەتی یاسایش داوا لە لایەنگرانی دەکات "بێڕێزی بەرامبەر بە سەرکردە سیاسییەکان نەکەن".