رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی راپرسییەک، کە لەلایەن میقداد شەریفی، بەڕێوەبەری سەنتەری عێراقی بۆ هەڵبژاردن کراوە، لیستەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ناوی ئاوەدانکردنەوەی گەشەپێدان، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا یەکەم دەبێت و زیاتر لە 50 کورسی بە دەست دەهێنێت. دوای ئەویش هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی دووەم دەبێت و پارتی تەقەدوومی محەممەد حەلبووسیش لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق سێیەم دەبێت.
ئەو راپرسییە لە 15 پارێزگای عێراق و پارێزگای کەرکووک کراوە، بە گوێرەی ئەنجامەکەی پارتی لە بازنەی نەینەوا زۆرترین کورسی بە دەست دەهێنێت و ژمارەی کورسییەکانی دەگاتە شەش کورسی، یەکێتیش لەو بازنەیەدا 1 کورسی بەدەست دەهێنێت. هەروەها لە کەرکووک یەکێتی شەش کورسی و پارتی دوو کورسی بەدەست دەهێنێت.
بەگوێرەی راپرسییەکە پێشبینی دەکرێت رێژەی بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا بگاتە 35٪، لە کاتێکدا رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنی رابردوو بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆن زیاتر لە 43٪ بووە.
بەپێی ئەو خوێندنەوەیەی میقداد شەریفی بۆ هەڵبژاردنی 11-11-2025ی کردووە، سوننەکان سوودمەندی یەکەمی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنن لەلایەن رەوتەکەی موقتەدا سەدر.
بازنەی بەغدا
لە بازنەی بەغدا 32 حیزب و هاوپەیمانی و بەربژێری تاک، کێبڕکێ لەسەر 69 کورسیی گشتیی بازنەکە دەکەن، بەڵام تەنیا 14یان کورسی بەدەست دەهێنن. پێشبینی دەکرێت رێژەی بەشداری لە دەنگدان بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو 1٪ بەرزببێتەوە و بگاتە 34٪.
دابەشبوونی کورسیەکانی بەغدا بەسەر لایەنەکاندا:
ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان: 16 کورسی (± 1 کورسی)
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا: 12 کورسی (- 2 کورسی)
تەقەدووم: 11 کورسی (- 2 کورسی)
هاوپەیمانیی سیادە: 5 کورسی (– 1 کورسی)
هاوپەیمانیی عەزم: 5 کورسی
بزووتنەوەی سادیقون: 4 کورسی
هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت: 4 کورسی
بەدر: 3 کورسی
ئەبشر یا عێراق: 2 کورسی (– 1 کورسی)
هاوپەیمانیی ئەساس: 2 کورسی
خەدەمات: 2 کورسی
ئیشراقەی کانوون: 1 کورسی
حقوق: 1 کورسی
بازنەی بەسرە
لە بازنەی بەسرە 13 حیزب و هاوپەیمانیی کێبڕکێ لەسەر 25 کورسی دەکەن، بەڵام پێشبینی دەکرێت 9یان کورسی بەدەستبهێنن. بەگوێرەی راپرسییەکە رێژەی بەشداریی هاوشێوەی هەڵبژاردنی رابردوو 42٪ دەبێت.
دابەشبوونی کورسییەکانی بەسرە:
هاوپەیمانیی تەسمیم: 8 کورسی
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا: 4 کورسی (- 1 کورسی)
هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان: 4 کورسی (- 1 کورسی)
سادیقوون: 3 کورسی
بەدر: 2 کورسی
ئەبشر یا عێراق: 1 کورسی
هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت: 1 کورسی (+ 1 کورسی)
هاوپەیمانیی ئەساس: 1 کورسی
گردبوونەوەی فاو و زاخۆ: 1 کورسی
بازنەی زیقار
لە بازنەی زیقار 17 حیزب و هاوپەیمانیی کێبڕکێ لەسەر 19 کورسی دەکەن، بەڵام پێشبینی دەکرێت 13یان کورسی بەدەستبهێنن. پێشبینی دەکرێت رێژەی بەشداریی بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو 10٪ دابەزێت و 32٪ بێت.
دابەشبوونی کورسییەکانی زیقار:
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا: 4 کورسی (- 1 کورسی)
هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان: 3 کورسی (+ 1 کورسی
بەدر: 2 کورسی
بزووتنەوەی سادیقون: 2 کورسی
هێزەکانی دەوڵەت: 2 کورسی
ئەبشر یا عێراق: 1 کورسی
ماکینە: 1 کورسی
سۆمەریون: 1 کورسی
ئەساس: 1 کورسی
ئیشراقەی کانوون: 1 کورسی
خەدەمات: 1 کورسی
بەدیل: 1 کورسی (- 1 کورسی)
حقوق: 1 کورسی (- 1 کورسی)
بازنەی بابل
لە بازنەی بابلدا 17 حیزب و هاوپەیمانی و بەربژێری تاک کێبڕکێ لەسەر 17 کورسی پارێزگاکە دەکەن، بەڵام پێشبینی دەکرێت 10یان کورسی بەدەستبهێنن. پێشبینی دەکرێت رێژەی بەشداریی 40٪ بێت، لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنی رابردوو 48٪ بوو.
ئەنجامی کورسییەکانی بازنەی بابل:
بزووتنەوەی سادیقون: 4 کورسی
هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان: 4 کورسی
دەوڵەتی یاسا: 3 کورسی (- 1 کورسی)
بەدر: 1 کورسی (+ 1 کورسی)
هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت: 2 کورسی
ئیشراقەی کانوون: 1 کورسی (- 1 کورسی)
ئەبشر یا عێراق: 1 کورسی
هاوپەیمانیی خەدەمات: 1 کورسی
بزووتنەوەی ئیدراک: 0 – 1 کورسی
حقوق: 0 – 1 کورسی
بازنەی دیوانیە:
لە بازنەی دیوانیەدا 14 حیزب و هاوپەیمانی و بەربژێری تاک کێبڕکێ لەسەر 11 کورسی پارێزگاکە دەکەن، بەڵام پێشبینی دەکرێت 9ـیان کورسی بەدەستبهێنن؛ رێژەی بەشداریی 44٪ لە هەڵبژاردنی رابردوو، بۆ 40٪ لەم هەڵبژاردنەدا دابەزێت.
ئەنجامی کورسیی لایەنەکان لە دیوانیە
هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان: 2 کورسی (+ 1 کورسی)
دەوڵەتی یاسا: 3 کورسی
بەدر: 2 کورسی (- 1 کورسی)
بزووتنەوەی سادیقون: 1 کورسی (- 1 کورسی)
هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت: 1 کورسی
ئیشراقەی کانوون: 1 کورسی
هاوپەیمانیی خەدەمات: 1 کورسی
ئەبشر یا عێراق: 0 – 1 کورسی
هاوپەیمانیی ئەساس: 0 –1 کورسی
بازنەی نەجەف:
لە بازنەی نەجەف 15 حیزب و هاوپەیمانی و بەربژێری تاک کێبڕکێ لەسەر 12 کورسی پارێزگاکە دەکەن، بەڵام پێشبینی دەکرێت هەشتیان کورسی بەدەستبهێنن. رێژەی بەشدارییش کە لە هەڵبژاردنی رابردوو 42٪ بوو، پێشبینی دەکرێت بۆ ئەم هەڵبژاردنە بۆ 32٪ دابەزێت.
ئەنجامی کورسیی لایەنەکان لە بازنەی نەجەف:
هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان: 3 کورسی
بزووتنەوەی سادیقون: 2 کورسی (- 1 کورسی)
دەوڵەتی یاسا: 3 کورسی (- 1 کورسی)
بەدر: 1 کورسی
ئەبشر یا عێراق: 1 کورسی
هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت: 1 کورسی
هاوپەیمانیی بەدیل: 1 کورسی
هاوپەیمانیی خەدەمات: 1 کورسی (- 1 کورسی)
بازنەی میسان
لە بازنەی میسان 9 حیزب و هاوپەیمانی و بەربژێری تاک کێبڕکێ لەسەر 10 کورسی پارێزگاکە دەکەن، بەڵام پێشبینی دەکرێت شەشیان کورسی بەدەستبهێنن. رێژەی بەشدارییش کە لە هەڵبژاردنی رابردوو 44٪ بوو، پێشبینی دەکرێت بۆ ئەم هەڵبژاردنە بۆ 30٪ دابەزێت.
ئەنجامی کورسیی لایەنەکان لە بازنەی میسان:
هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان: 4 کورسی (- 1 کورسی)
دەوڵەتی یاسا: 2 کورسی
بەدر: 1 کورسی
بزووتنەوەی سادیقون: 1 کورسی
ئەبشر یا عێراق: 1 کورسی
هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت: 1 کورسی
بازنەی کەربەلا
لە بازنەی کەربەلا 13 حیزب و هاوپەیمانی و بەربژێری تاک کێبڕکێ لەسەر 11 کورسی پارێزگاکە دەکەن، بەڵام پێشبینی دەکرێت تەنیا شەشیان کورسی بەدەستبهێنن. بەگوێرەی راپرسییەکە رێژەی بەشداری لەم هەڵبژاردنەدا 42٪ دەبێت، لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنی رابردوو 45٪ بوو.
ئەنجامی کورسیی لایەنەکان لە بازنەی کەربەلا
هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان: 5 کورسی (- 1 کورسی)
دەوڵەتی یاسا: 2 کورسی (+ 1 کورسی)
بزووتنەوەی سادیقون: 1 کورسی
ئیشراقەی کانوون: 1 (+ 1 کورسی
هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت: 1 کورسی (- 1 کورسی)
بەدر: 1 کورسی (- 1 کورسی)
بازنەی واست
لە بازنەی واست 11 حیزب و هاوپەیمانی کێبڕکێ لەسەر 11 کورسیی پارێزگاکە دەکەن، پێشبینی دەکرێت تەنیا هەشتیان کورسی بەدەستبهێنن. بەگوێرەی راپرسییەکەی شارەزاکەی بواری هەڵبژاردن رێژەی بەشداری لەم بازنەیەدا 40٪ دەبێت و بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو 6٪ دادەبەزێت.
ئەنجامی کورسیی لایەنەکان لە بازنەی واست:
واست ئەجمەل: 4 کورسی
دەوڵەتی یاسا: 3 (- 1 کورسی)
ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان: 2 کورسی
سادیقون: 1 کورسی
هێزەکانی دەوڵەت: 1 کورسی ((- 1 کورسی)
هاوپەیمانیی بەدیل: 1 کورسی
بەدر: 0 – 1 کورسی
ئەبشر یا عێراق: 0 – 1 کورسی
بازنەی موسەننا:
لە بازنەی موسەننا 9 حیزب و هاوپەیمانی کێبڕکێ لەسەر 7 کورسیی پارێزگاکە دەکەن، پێشبینی دەکرێت چواریان کورسی بەدەستبهێنن. چواریش کێبڕکێ لەسەر کورسییەک بکەن.
بەگوێرەی راپرسییەکە رێژەی بەشداری لەم بازنەیەدا 45٪ دەبێت، بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو 3٪ زیاد بێت.
ئەنجامی کورسیی لایەنەکان لە بازنەی موسەننا:
ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان: 2 کورسی
دەوڵەتی یاسا: 2
سادیقون: 1 کورسی
هێزەکانی دەوڵەت: 1 کورسی
هاوپەیمانیی ئەساس: 0 - 1 کورسی
بەدر: 0 – 1 کورسی
خەدەمات: 0 – 1 کورسی
ئەبشر یا عێراق: 0 – 1 کورسی
بازنەی ئەنبار:
لە بازنەی ئەنبار 10 حیزب و هاوپەیمانی کێبڕکێ لەسەر 15 کورسیی پارێزگاکە دەکەن، پێشبینی دەکرێت شەشیان کورسی بە دەستبهێنن.
ئەنجامی کورسی لایەنەکان لە ئەنبار
تەقەدووم: 5 کورسی
ئەنبار هەویەتونا: 3 کورسی
قیمەم: 2 کورسی
عەزم: 2 کورسی
سیادە: 1 کورسی
بازنەی کەرکووک:
لە بازنەی کەرکووک 10 حیزب و هاوپەیمانی کێبڕکێ لەسەر 12 کورسیی گشتیی پارێزگاکە دەکەن، پێشبینی دەکرێت پێنجیان کورسی بە دەستبهێنن.
ئەنجامی کورسیی لایەنەکان لە کەرکووک:
یەکێتی: 5 کورسی
پارتی: 2 کورسی
تەقەدووم: 2 کورسی
عەزم: 1 کورسی (+ 1 کورسی)
هاوپەیمانیی عەرەبی: 1 کورسی
تورکمان: 2 کورسی
بازنەی دیالە:
لە بازنەی دیالە 18 حیزب و هاوپەیمانی و بەربژێری تاک کێبڕکێ لەسەر 14 کورسی پارێزگاکە دەکەن، بەڵام پێشبینی دەکرێت نیوەیان کورسی بەدەستبهێنن. بەگوێرەی راپرسییەکە رێژەی بەشداری لەم هەڵبژاردنەدا 45٪ دەبێت، لە کاتیکدا لە هەڵبژاردنی رابردوو 49٪ بوو.
ئەنجامی کورسیی لایەنەکان لە بازنەی دیالە
هاوپەیمانیی سیادە: 3 کورسی (- 1 کورسی)
تەقەدووم: 3 کورسی (- 1 کورسی)
بەدر: 3 کورسی (- 1 کورسی)
عەزم: 2 کورسی
سادیقوون: 1 کورسی
یەکێتی: 1 کورسی
دیالە ئەوەلەن: 1 کورسی
سابیتون: 0 – 1 کورسی
سقورونا: 0 – 1 کورسی
بازنەی سەلاحەدین
لە بازنەی سەلاحەدین 13 حیزب و هاوپەیمانی و بەربژێری تاک کێبڕکێ لەسەر 12 کورسی پارێزگاکە دەکەن، پێشبینی دەکرێت 10یان کورسی بەدەستبهێنن. بەگوێرەی راپرسییەکە رێژەی بەشداری لەم هەڵبژاردنەدا 60٪ دەبێت، کە لە هەڵبژاردنی رابردوو 50٪ بوو.
ئەنجامی کورسیی لایەنەکان لە بازنەی سەلاحەدین
هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان: 2 کورسی
جەماهیر: 2 کورسی
عەزم: 2 کورسی (+ 1 کورسی)
سیادە: 1 کورسی (+ 1 کورسی)
تەقەدووم: 1 کورسی
سەلاحەددینی یەکگرتوو: 1 کورسی (+ 1 کورسی)
سقورونا: 1 کورسی
شەراکەتونا: 0 – 1 کورسی
تەفەوق: 1 کورسی
حەسم: 0 – 1 کورسی
بازنەی نەینەوا:
لە بازنەی نەینەوا 21 حیزب و هاوپەیمانی کێبڕکێ لەسەر 31 کورسی پارێزگاکە دەکەن، پێشبینی دەکرێت 14یان کورسی بەدەستبهێنن. بەگوێرەی راپرسییەکە رێژەی بەشداری لەم هەڵبژاردنەدا لە بازنەی نەینەوا 55٪ دەبێت، کە لە هەڵبژاردنی رابردوو 48٪ بوو.
ئەنجامیی کورسیی لایەنەکان لە بازنەی نەینەوا:
پارتی: 6 کورسی
هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان: 4 کورسی (+ 1 کورسی)
تەقەدووم: 4 کورسی
عەزم: 3 کورسی (- 1 کورسی)
نەینەوا لئیەهلیها: 3 کورسی
حەسم: 3 کورسی
سیادە 2 کورسی
هەویە: 1 کورسی
بەدر: 1 کورسی
حەدبا: 1 کورسی
جەماهیر: 1 کورسی
یەکێتی: 1 کورسی
مەدەنیون: 1 کورسی
مەشروعی عەرەبی: 0 – 1 کورسی
پێشبینی بۆ 14 پارێزگای عێراق و پارێزگای کەرکووک
ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان: 51 کورسی
دەوڵەتی یاسا: 38 کورسی
تەقەدووم: 26 کورسی
سادیقوون: 21 کورسی
بەدر: 17 کورسی
هێزەکانی دەوڵەت: 15 کورسی
عەزم: 15 کورسی
سیادە: 12 کورسی
پارتی: 8 کورسی
تەسمیم: 8 کورسی
یەکێتی: 7 کورسی
ئەبشر یا عێراق: 7 کورسی
خەدەمات: 6 کورسی
ئیشراقەی کانوون: 5 کورسی
واست ئەجمەل: 4 کورسی
حەسم: 3 کورسی
ئەساس: 4 کورسی
نەینەوا لیئەهلیها: 3 کورسی
جەماهیر: 3 کورسی
حقوق: 2 کورسی
بەدیل: 2 کورسی
قیمەم: 2 کورسی
تورکمان: 2 کورسی
سەلاحەددینی یەکگرتوو: 1 کورسی
تەفەوق: 1 کورسی
سقورونا: 1 کورسی
شەراکەتونا: 1 کورسی
دیالە ئەوەلەن: 1 کورسی
هەویەی وەتەنی: 1 کورسی
حەدبا: 1 کورسی
مەدەنیون: 1 کورسی
هاوپەیمانیی عەرەبی: 1 کورسی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ