لێخۆشبوونی ئەمریکا بۆ کڕینی گاز لە ئێران کۆتایی دێت؛ 30%ی کارەبای عێراق دابین دەکات

07-03-2025
زیاد ئیسماعیل
زیاد ئیسماعیل
عێراق رۆژانە بڕی 50 ملیۆن مەتر سێجا گاز لە ئێرانەوە هاوردە دەکات
عێراق رۆژانە بڕی 50 ملیۆن مەتر سێجا گاز لە ئێرانەوە هاوردە دەکات
A+ A-
 
رووداو - بەغدا

رۆژانە عێراق بڕی 50 ملیۆن مەتر سێجا گاز لە ئێرانەوە هاوردە دەکات بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، بەڵام راگرتنی مۆڵەتی کڕینی کارەبا و گاز لە ئێران نیگەرانیی بۆ هاووڵاتییانی عێراقی دروستکردووە، بە جۆرێک کە ترسیان هەیە لەمەودوا دۆخی کارەبا خراپتر ببێت.
 
دۆخی کارەبا و ماڵەکیان بەجۆرێکە، لە زستان و لە هاوین نایانحەسێنێتەوە.
لە زستاندا بۆ گەرمکردنەوە ئەم دارانە دەسوتێن،هاوینانیش ئەگەر کارەبایان هەبێت ئەم فێنککەرەوە بچوکە بەکاردێنن کە ئێستا لەکار کەوتووە، کارەباکەیان بەجۆرێکە دەڵێن هەر نیمانە.
 
دایکی حوسێن کە هاووڵاتییەکی عێراقییە دۆخی کارەبایان بە شێوەیەکە کە دەڵێن، "هەر نیمانە." ئەو باسی لەوە کرد، "کارەبامان هەر نییە، خەڵک کارەبامان دەدەنێ، رۆژێک دەماندەنێ و رۆژێک ناماندەنێ. دۆخمان خراپە، کارەبا نییە. کارەبای نیشتمانی نییە، چەرخ بەکاردەهێنم، جگە لە خوا کەسمان نییە. من چیم لەدەستدێت؟ کارەبامان دەوێت."
 
ئێستا عێراق 28 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، دابەشکردنی کارەبا لەنێوان پارێزگاکان و تەنانەت گەڕەکەکانیش نایەکسانە، لە هەندێک ناوچە 8 کاژێرە و لە هەندێکی دیکە لە سەرووی 20 کاژێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاوبەشانی کارەبا.
 
حەیدەر قاسم، هاووڵاتیی عێراقی دەڵێت، "کارەبا نزیکەی 8 کاژێر هەیە، بەڵام 8 کاژێرەکە بەسەریەکەوە نییە، هەندێک جار هەر چوار کاژێر جارێک دوو کاژێر دەدرێت، هەندێک جار هەموو 5 کاژێر جارێک، هەندێک جار دوو کاژێر بە دوو کاژێر، کارەبای نیشتمانی بەردەوام نییە، زیاتر موەلیدەیە."
 
هاووڵاتییەکی دیکەی عێراقی بەنایو کەریم حوسێن گوتی، "دۆخی کارەبای نیشتمانی دوو کاژێر بە دوو کاژێرە، هەندێک جار 6 کاژێر نیمانە، دوو کاژێر هەمانە، ئێستا ئاوایە." کرێکارێکیش بەناوی کەڕاڕ حازم دەڵێت، "دوو کاژێر کارەبامان هەیە 5 بۆ 6 کاژێر دەبڕێت، هەندێکجار 7 - 8 کاژێر دەبڕێت و دوو کاژێر دێتەوە، لە لایەکی دیکەشەوە خاوەن موەلیدەکان بەزەییان نییە."
 
بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا، عێراق رۆژانە بڕی 50 ملیۆن مەتر سێجا گاز لە ئێرانەوە هاوردە دەکات، رۆژی 8ی ئەم مانگە دوایین لێخۆشبوونی ئەمریکایە بۆ عێراق، نابێت چیدی گاز لە ئێرانەوە هاوردە بکات.
 
عێراق لە وەرزی گەرما و هاویندا، پێویستی بە 55 هەزار مێگاوات کارەبا دەبێت، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەگەر بێتو ئەو کارەبایەی پشت بە گازی ئێران دەبەستێت، کە 30%ی کارەبای عێراق پێکدەهێنێت، ئەگەر ببڕێت چاوەڕوان دەکرێت هاوینی ئەم ساڵ بۆ هاووڵاتییانی عێراق هاوینێکی ئاسان نەبێت لەڕووی پێدانی کارەباوە؛ تاوەکو ئێستاش هیچ جێگرەوەیەکی بۆ دیارینەکراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.