فوئاد حوسێن بۆ تۆم باراک: حکومەت بە سەرسوڕمانەوە لە لێدوانەکانی ئەم دواییەت دەڕوانێت

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، سەرسوڕمانی حکومەتی وڵاتەکەی دەربڕی لە لێدوانەکانی ئەم دواییەی تۆم باراک، نوێنەری ئەمریکا بۆ سووریا لەبارەی دۆخی ناوخۆی عێراق و رایگەیاند: "گرنگ بوو ئەو تێڕوانینە بە شێوەیەکی دیکە روون بکراباوە کە ئاوێنەی راستەقینەی ئەوە بێت لە عێراق بەدیهاتووە لە پەرەسەندنی سیاسی و سەقامگیریی رێژەیی".
 
ئەو گوتانەی فوئاد حوسێن لە کۆبوونەوەیەکیدا بوو لەگەڵ تۆم باراک لە پەراوێزی کۆڕبەندی دەوحە لە قەتەر.
 
لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی (The National)ـی ئیماراتی، تۆم باراک دۆخی ئێستای عێراقی بە "پشێویی رەها" ناوبرد و ئاماژەی بەوە کرد، هەرچەندە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانێکی باشە،بەڵام بەهۆی هەژموونی گرووپە چەکدارەکانەوە "سفر دەسەڵات"ـی هەیە.
 
بەگوێرەی راگەیێنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، تۆم باراک رایگەیاندووە، ئەمریکا بە چاوی رێزەوە لە ئەزموونی عێراق دەڕوانێت و ئەوەی کە لێدوانی لەبارەیەوە داوە تایبەت بووە بە بەشێک لە ئەزموونی ئەمریکا لە عێراق.
 
فوئاد حوسێن جەختی لە گرنگیی هاریکاریی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەمریکا و بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیجیی نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە، ئاماژەی بە رۆڵی واشنتن داوە لەنێو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش.
 
وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لە گرنگیی نوێنەرایەتیکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی سووریا لە پرۆسەی سیاسی کردووەتەوە و ئامادەیی حکومەتی عێراقیشی پێشانداوە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی و راوێژ و سوودبینین لە ئەزموونی عێراق لە مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانە سیاسی و ئەمنییەکان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراو ئەلیکترۆنییەکە هەمان بەهای دراوی کاخەزی دەبێت. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

راوێژکاری دارایی سوودانی: عێراق کار لەسەر پڕۆژەی دیناری دیجیتاڵی دەکات

راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ، عێراق بەنیازە هاوشێوەی زۆرێک لە بانکە ناوەندییەکانی جیهان، بچێتە نێو سیستمی نوێی پارەدانی دیجیتاڵییەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پڕۆژەی "دیناری دیجیتاڵی" لە قۆناخی گەڵاڵەکردندایە. ئەندامێکی لیژنەی دارایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق وردەکاریی پڕۆژەی "دیناری دیجیتاڵی" دەخاتەڕوو.