هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆدەبێتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق و راوێژکارێکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایانگەیاند، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغدا بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەت کۆببێتەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 08-02-2026 عەباس موسەوی، راوێژکاری نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە رووداوی گوت، بەپێچەوانەی دەنگۆکان کە باس لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکەن، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی "هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت"ـە.
 
هاوپەیمانییەکە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی (شیعە)، پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هاوپەیمانیی سەروەری (سوننە)، بزووتنەوەی بابلیۆن (کریستیان) و بەرەی تورکمانیی عێراق پێکهاتووە. بەگوێرەی میدیای فەرمیی یەکێتی، بافل تاڵەبانی، سەرۆکی ئەو حیزبە بەشداری لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا دەکات.
 
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ رووداو پشتڕاستیکردەوە، کە ئەمڕۆ هاوپەیمانییەکە کۆدەبێتەوە.
 
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی بەربژێرانی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبێت. تاوەکو ئێستا یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار نەگەیشتوونەتە رێککەوتن؛ پارتی (فوئاد حوسێن) و یەکێتی (نزار ئامێدی)یان بۆ ئەو پۆستە بەربژێر کردووە.
 
لایەنە شیعەکانیش لەسەر پۆستی سەرۆکوەزیران مشتومڕیانە. نووری مالیکی، رۆژی سێشەممە 3-02-2026 لە هەڤپەیڤینێکدا رایگەیاند، "رێز لە جیاوازیی بۆچوونەکان دەگرم. ئەگەر دوو لەسەر سێی لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بڕیاری گۆڕینی من بدەن، بڕیارەکە قبووڵ دەکەم."
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە 27ی کانوونی دووەمی 2026 لە پەیامێکی توونددا هۆشداری دابوو کە "ئەگەر نووری مالیکی ببێتەوە سەرۆکوەزیران، واشنتن چی دیکە هاوکاریی عێراق ناکات." ترەمپ نووسیبووی، "دواجار کە مالیکی لە دەسەڵات بوو، وڵات بەرەو هەژاری و پشێوییەکی گەورە رۆیشت."
 
مالیکی لە وەڵامدا دەڵێت، "تویتەکە لەسەر بنەمای زانیاریی چەواشەکارانە بووە" و ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ کەناڵێکی پەیوەندیی فەرمیی لەگەڵ ترەمپ نییە و باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لە بەغدا داوای لێ نەکردووە لە بەربژێربوون بکشێتەوە.
 
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دڵنیایی دەدات کە "عێراق رووبەڕووی هیچ سزایەک نابێتەوە ئەگەر حکومەت پێکبهێنم" و جەخت لەوە دەکاتەوە، قۆناخی داهاتوو پێویستی بە کرانەوەیە نەک دابڕان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەسیکۆدا

گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سیستمی گومرگی عێراق 2023-2025

ئەسیکۆدا، شێوازێکی نێودەوڵەتیی بەڕێوەبردنی گومرگە، بازرگانیی دەرەکی تێدا رێکخراوە و زانیاری لەسەر جۆرى کاڵا بازرگانییەکان دەستەبەر دەکات، ئەوە جگە لە ئاسانکاریی رێوشوێنەکانی گواستنەوەی کاڵا.