ژنانی موسڵ بۆ رۆژانی جەژن کولیچە ئامادەدەکەن

09-08-2019
رووداو @Rudawkurdish
ژنانی موسڵ دەستیان لەم نەریتە هەڵنەگرتووە
ژنانی موسڵ دەستیان لەم نەریتە هەڵنەگرتووە
نیشانەکردن موسڵ
A+ A-

رووداو - هەولێر 

وەک بەشێک لە نەریتی خۆ ئامادەکردنی جەژن، خانمانی عێراق شیرینییەکی تایبەت (کولیچە) بۆ ئەم بۆنەیە ئامادە دەکەن و نەوە دوای نەوە ئەم نەریتە گوازراوەتەوە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە.

ئوم زەید، خانمی ماڵ دەڵێت "کولیچە نەریتێکی کۆنە، شتێکی تازە نییە، ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دایکم و داپیرەم، ژنانی ئەو کاتە دەیانووت جەژن نایەت بەبێ کولیچە، بۆیە گەر نەتوانین بیکڕین دەبێت خۆمان هەندێک کولیچە دروستبکەین لەبەر منداڵەکانمان، منداڵەکان حەزیان لێیە و دەیانەوێت، بۆ دروستکردنی، گوێز و خورما و گوێزی هندی دەکڕین، ئێستا منداڵان بە کاکاویش دەیانەوێت بۆیە بە کاکاویش دروستیدەکەین".

سەرەڕای خراپی دۆخی شارەکە، ژنانی موسڵ دەستیان لەم نەریتە هەڵنەگرتووە و بۆ بۆنەکانیان کولیچە ئامادە دەکەن، تەنانەت لەو کاتەی داعشیش لە شارەکەدا بووە ئەمان بەردەوام بوون لە دروستکردنی کولیچە.

ئوم محەممەد، خانمی ماڵ دەڵێت "لە کاتی داعشیشدا کولیچەکانمان دەکردە سەتڵێکەوە و لای پەنجەرەکانەوە دامان دەنان بۆ ئەوەی تێکنەچێت، چونکە ئەو کاتە سەلاجەمان نەبوو، هیچیشی لێ نەدەهات".

ئوم زەید بە هاوکاری دراوسێکەی ئوم محەممەد کولیچەکان ئامادە دەکات، بەمشێوەیە کارەکە ئاسانتر دەبێت و کاتێکی کەمتریان پێدەچێت.

وەک نەریتێک کولیچەکان دوای ئامادەبوونیان لە رۆژانی جەژندا لەگەڵ چا یاخود شەربەتدا لەگەڵ شیرینی دیکە پێشکەش بە میوانان دەکرێن.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە