رووداو دیجیتاڵ
حیزبی دەعوەی ئیسلامی بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی داوا لە دەنگدەران دەکات بەشدارییەکی بەرفراوان و کارا لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن، بۆ هەڵبژاردنی ئەو کەسانەی بە شایستەترین و بەتواناترینیان دەزانن بۆ خزمەتکردنی وڵات و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیی نیشتمانی.
ئەمڕۆ دووشەممە، 10ی تشرینی دووەمی 2025، حیزبەکە لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "رۆژی هەڵبژاردن وەرچەرخانێکی مێژووییە، تێیدا گەل بڕیاری خۆی دەدات و ئیرادەی ئازادی خۆی دەردەبڕێت و سندووقەکانی دەنگدان دەکاتە سەکۆی یەکلاکەرەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەو کەسانەی شایستەی متمانەی گەلن و ئەمانەتەکە لە گرنگترین دامەزراوەی دەستووریی وڵاتدا هەڵدەگرن."
لە راگەیێندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، بەشداریی وشیارانە و بەرپرسیارانە لە هەڵبژاردنەکاندا باشترین رێگەیە بۆ پاراستنی ئیرادەی گەل و پارێزگاریکردن لە ئەزموونی دیموکراسی. حیزبەکە داوا لە خەڵکی عێراق دەکات، مافی دەنگدانی خۆیان بە وشیارییەوە بەکاربهێنن و رێگە نەدەن ئەوانە نوێنەرایەتییان بکەن کە گوزارشت لە خواستەکانیان بۆ چاکسازی و بنیاتنان ناکەن.
سێشەممە دەنگدەران لە عێراق و کوردستان بەربژێران بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان هەڵدەبژێرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ