موقتەدا سەدر: بە یاسا هەڵسوکەوتی شەرمەزارکەرانەی ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆ قەدەخە بکرێت

11-02-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

موقتەدا سەدر داوا دەکات بە یاسایەک شێوازی ئاهەنگگێڕانی خوێندکارانی زانکۆ بەبۆنەی دەرچوونیان سنووردار بکرێت. دەشڵێت، "کۆمەڵگەی ئێمە لە فەسادی ئەخلاقی دواکەوتووە."
 
موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى نیشتمانیی شیعە، شەوی رابردوو لە وەڵامی یەکێک لە پرسیارە ئایینییەکان کە لە وێبسایتی فەرمیی خۆی ئاراستەی کراوە، سەبارەت بە ئاهەنگگێڕانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەڵێت، "خۆشی دەربڕینی خوێندکاری زانکۆ بە دەرچوونیان، بە لای منەوە دڵخۆشییەکی گەورەیە، بەڵام ئەمە مافی ئەوەی ناداتێ بەشێوەیەکی نەرێنی دەریببڕێت، هەروەها مافی ئەوەشی ناداتێ حەز و ئارەزووەکانی دوور لە بنەما کۆمەڵایەتی، ئایینی و نەریتییەکان دەرببڕێت."
 
موقتەدا سەدر دەڵێت، "ئەو تێکەڵاوی و پێشلکارییە شەرعییانەی بە کاری رۆژئاواییەکان دەچێت، لەکاتێکدا خەریکە لە رۆژئاوادا دەبێتە شتێکی نامۆ و نەکراو. دەرخەری ئەوەیە کۆمەڵگەی ئێمە تەنانەت لە فەسادیی ئەخلاقیشدا دواکەوتووە."
 
سەدر دەشڵێت، "لەسەر خوێندکارە کە خۆی و نیشتمانەکەی سوودمەند بکات لە زانست، ئەخلاق و تەکنەلۆژیا، نیشتمان چ سوودێک لە تێکەڵاوی، گۆرانی و سەما دەبینێت؟"
 
لەبارەی "چارەسەر"ـەوە موقتەدا سەدر نووسیویەتی، "سەرەڕای هەموو ئەوانە؛ نابێت هێز بەرامبەریان بەکاربهێندرێت، چونکە ئەوە سەرەڕۆی و ئینکاریکردنیان زیاتر دەکات، بەڵکو دەبێت یاسایەک دەربکرێت کە ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە شەرمەزارکەرانە قەدەخە بکات یان رێنماییان بکرێت، ئەوەش بەو کەسانە دەکرێت کە بەرپرسیارییەتیان لەو بابەتەدا هەیە، بەڵام نەوەک کەسانێک کە خۆیان ئەو کارانە بکەن، چونکە ئەگەر بەو کەسانە بسپێردرێت، وازی لێبهێنرێت باشترە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

لێخۆشبوون بۆ هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل و تابلۆکەى بۆ کەسوکارى شەهیدانى عێراق دەکرێت

رێنمایی تایبەت لە دامەزراوەى شەهیدانى عێراق دەرکرا بۆ لێخۆشبوون لە گومرگ و پارەى تابلۆى ئۆتۆمبێل بۆ کەسوکارى شەهیدان کە بۆ هەر خێزانێکى شەهید یەکێکیان دەگرێتەوە.