پەرلەمانی عێراق پرسی گواستنەوەی چەکدارانی داعش لە سووریاوە تاوتوێ دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی شوباتی 2026، پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و پرسی گواستنەوەی چەکدارانی داعش لە زیندانەکانی سووریاوە بۆ عێراق تاوتوێ بکات.
 
سروە محەممەد، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا پەرلەمان میوانداری هەریەک لە خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق؛ بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەکات، ئەوەش بە مەبەستی روونکردنەوەی وردەکارییەکانی گواستنەوەی چەکدارەکان و رێکارە ئەمنییەکان.
 
ئەم هەنگاوە دوای پێشهاتە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی رۆژئاوای کوردستان و سووریا دێت. هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش دەستی بە گواستنەوەی ئەو چەکدارانە کردووە کە لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بوون بۆ نێو خاکی عێراق.
 
ژمارەی زیندانیانی چەکدارانی پێشووی داعش کە دەگوازرێنەوە بۆ عێراق، بە نزیکەی 7 هەزار کەس دەخەمڵێندرێ. دادگا تایبەتمەندەکانی عێراق لێکۆڵینەوەیان لەگەڵیان دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی عێراق دادگایی بکرێن.
 
جگە لە پرسی داعش، لە بڕگەیەکی دیکەی دانیشتنەکەدا کە بڕیارە کاژێر 11ی پێشنیوەڕۆ دەستپێبکات، پەرلەمانی عێراق تاوتوێی ئەو تانانە دەکات کە لەبارەی دروستیی ئەندامێتیی ژمارەیەک پەرلەمانتار پێشکێش کراون. دوایین بڕگەیشی تاوتوێکردنی بابەتی گشتییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو سەربازی عێراقی. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: والیی ئەنباری داعشمان دەستگیر کرد

گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێ، دوای یەک ساڵ لە کاری چڕی هەواڵگری، توانیویانە "گرووپێکی تیرۆریستیی ئاڵۆز" لە پارێزگای ئەنبار هەڵوەشێننەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، والیی ئەنباری داعشیان لە کاتێکدا دەستگیر کردووە، کە پشتێنەی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو