ئێران: ئێمە فڕۆکە ئەمریکاییەکەمان لە عێراق خستە خوارەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی بارەگای ناوەندیی "خاتەمولئەنبیا" لە هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، هێزەکانیان فڕۆکەیەکی سووتەمەنی هەڵگری سوپای ئەمریکایان لە رۆژئاوای عێراق پێکاوە.
 
بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ئیبراهیم زولفیقاری ئاماژەی بەوە کرد، فڕۆکە ئەمریکیاییەکە لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە پێکراوە و بەو هۆیەوە تێکشکاوە و کەوتووەتە خوارەوە. 
 
زولفیقاری جەختی کردەوە، لە ئەنجامی ئەم رووداوەدا، تەواوی ئەندامانی تیمی فڕۆکەکە کوژراون.
 
 فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جۆری KC-135ـی سوپای وڵاتەکەی، کە تایبەتە بە دابەشکردنی سووتەمەنی لە ئاسمانەوە، لە ناو خاکی عێراق کەوتووەتە خوارەوە.
 
ئەم رووداوە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی ئەمریکا لە ناو جەرگەی ئۆپەراسیۆنی (تووڕەیی داستان ئاسا) دان دژی ئێران.
 
ئەمە دووەم رووداوی لەدەستدانی فڕۆکەیە بۆ هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا لە دەستپێکی جەنگەکە لە 28ـی شوباتەوە، سێنتکۆم بەڵێنی داوە بە زووترین کات راپۆرتی تەواو لەسەر هۆکاری رووداوەکە بڵاوبکاتەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە