رووداو دیجیتاڵ
پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای نەینەوا 5 کورسی لە هەڵبژاردنەکاندا مسۆگەر کردووە و لە هەوڵدایە بۆ بەدەستهێنانی کورسیی شەشەم.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، تاوەکو ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە 167 هەزار دەنگی لە نەینەوا بەدەستهێناوە.
ئەو بەربژێرانەی پارتی کە زۆرترین دەنگیان لە نەینەوا هێناوە، بریتین لە:
• نووری خالید شاکر یوسف هەسنیانی: 18 هەزار دەنگ
• سیروان محەممەد خەدر یونس رۆژبیانی: 8000 دەنگ
• شێروان جەمال دووبەردانی: زیاتر لە 7900 دەنگ
• سەرکەفت موزەفەر تتو تەها: زیاتر لە 6300 دەنگ
• ئیخلاس دلێمی: زیاتر لە 4825 دەنگ
• کاڤین سەعید محەممەد مزووری: زیاتر لە 3500 دەنگ
نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق 34 کورسیی هەیە، 31 کورسیی گشتی و سێ کورسیی کۆتا (کوردانی ئێزدی و شەبەک، کریستیان).
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ