کەتیبەکانی حیزبوڵڵا: شەڕی ئێران سەیران نییە و لووتتان لە خۆڵ وەردەدرێت

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق پشتیوانیی خۆی بۆ تاران دووپات دەکاتەوە و رای دەگەیێنێت، وەستان لەگەڵ ئێران "ئەرکێکی شەرعی و ئەخلاقییە". هاوکات هۆشداری دەداتە ئەمریکا، کە هەر جەنگێک دژی ئێران "گەشت و سەیران نییە."
 
رۆژی دووشەممە، 12-01-2026، ئەبو حوسێن حەمیداوی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "ئەمڕۆ شایەتی لاپەڕەیەکی نوێی ململانێی نێوان بەرەی حەق و باتڵین."
 
حەمیداوی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "ئەرکی شەرعی و ئەخلاقی لەسەر موجاهیدان فەرز دەکات کە بە هەموو هێزیانەوە لەگەڵ گەلی موسڵمانی ئێران بوەستن کە لەلایەن هێزە شەڕەنگێزەکانەوە گەمارۆ دراون. بەرگریکردن لە حورمەتی کۆماری ئیسلامی، بەرگریکردنە لە پیرۆزییەکانی ئومەت."
 
ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا پەیامێکی راستەوخۆی ئاراستەی ئێرانییەکان کرد و رایگەیاند: "ئێمە لە خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵتانین و هەڵوێستمان لە بەرگریکردن لە گەلی ئێران و پیرۆزییەکانی، روون و بێ چەندوچوون دەبێت."
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، حەمیداوی هۆشداریی دایە ئەمریکا و گوتی: "شەڕی ئێران گەشت و سەیران نییە، بەڵکو ئاگرێکە ئەگەر هەڵگیرسا، تەنیا کاتێک دەکوژێتەوە کە لووتتان لە خۆڵ وەردرابێت. ئەو کاتە باجێکی چەند هێندە دەدەن."
 
هەروەها داوای لە گرووپەکانی نێو "بەرەی مقاوەمە" کرد کە سست نەبن و "گوێ لە دەنگی خائینەکان نەگرن."
 
کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق کە ساڵی 2007 بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا دامەزراوە، یەکێکە لە بەهێزترین گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراق و پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ ئێران هەیە.
 
ئەو گرووپە کە بەشێکی سەرەکییە لە دەستەی حەشدی شەعبی (لیواکانی 45، 46 و 47)، لە رووی ئایدۆلۆژییەوە بڕوایان بە "ویلایەتی فەقیهـ" هەیە.
 
کەتیبەکانی حزبوڵڵا لە ساڵی 2009ـەوە لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە و بە بەرپرسیار دادەنرێت لە دەیان هێرشی مووشەکی و درۆن بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پارەی دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرەڕای راگرتنی دامەزراندن؛ خەرجیی مووچە لە عێراق 3.3 تریلیۆن دینار زیادی کردووە

لە عێراق، سەرەڕای راگرتنی دامەزراندن بەشێوەی فەرمی، خەرجیی مووچە لە ساڵێکدا زیاتر لە 3.3 تریلیۆن دینار زیادی کردووە. شارەزایەکی ئابووری زیادبوونەکە بە "جێی سەرسوڕمان" ناو دەبات و گومانی لە "دامەزراندنی نهێنی" هەیە، ئەندامێکی خولی پێشووی لیژنەی داراییش هۆکارەکەی بۆ فراوانبوونی تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەگەڕێنێتەوە.