هاتووچۆی عێراق: لە سێ ساڵدا 4.3 ملیۆن مۆڵەتی شۆفێری دەرکراون

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵدا زیاتر لە چوار ملیۆن و 300 هەزار مۆڵەتی شۆفێرییان داوە و گرێبەستی کڕینی 100 راداری جێگیر و گەڕۆکیشیان بۆ چاودێریکردنی رێگەکانی دەرەوە کردووە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 13-01-2026 لیوا عودەی سەمير، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا کە تۆڕی میدیایی رووداو ئامادەی بوو، رایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ لە ساڵانی 2023 و 2024 و 2025دا نزیکەی 4 ملیۆن و 326 هەزار و 479 مۆڵەتی شۆفێریی تۆمار کردووە." هەر لەو ماوەیەشدا 12 ملیۆن ئۆتۆمبێل تۆمار کراون.
 
بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی عێراق گوتی، تەنیا لە ساڵی 2025دا 488 هەزار و 102 مۆڵەتی شۆفێری دەرکراون و نزیکەی 76 هەزار و 198 جۆری ئۆتۆمبێلیش گۆڕدراون.
 
لیوا عودەی سەمير ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵخی 800 ماتۆڕسکیل بۆ هاتووچۆ دابینکراون و 17 ئۆتۆمبێلی تایبەت بە دەستنیشانکردنی ماددە کحولییەکان و کارتێکەرە هۆشییەکانیش بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراون.
 
سەبارەت بە رێکخستنی هاتووچۆ، لیوا عودەی سەمير گوتی، "گرێبەست بۆ کڕینی 100 راداری جێگیر و گەڕۆک کراوە بۆ چاودێریکردنی رێگە دەرەکییەکان، لە پارێزگای بەسرەوە تاوەکو نەینەوا." هەروەها دەست بە دانانی کامێرا و رووناککەرەوە لە 193 یەکتربڕ و رێگەی خێرا لە بەغدا کراوە.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی عێراق، بۆ یەکەمجار لە کاتی هێڵکاریی شەقامەکاندا، شوێن بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دیاریکراوە و هێمای تایبەتیان بۆ دانراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی کازم مالیك حیجامی لە ساڵی 2015. وێنەکە: میدیاکانی ئوسترالیا

عێراق لەسەر داوای ئوسترالیا بازرگانێکی "مەترسیدار"ی مادەی هۆشبەری دەستگیر کرد

لەسەر داوای حکومەتی ئوسترالیا، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بازرگانێکی مادەی هۆشبەریان دەستگیر کرد، کە بە "یەکێک لە مەترسیدارترین داواکراوەکان لەسەر ئاستی جیهان" دادەنرێت و تۆمەتبارە بە سەرپەرشتیکردنی باندێکی گەورەی تاوان لە سیدنی