پار 862 بوومەلەرزە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمار کراون؛ سلێمانی دووەمە

13-01-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ئاشکرای دەکات، ساڵی رابردوو زیاتر لە 800 بوومەلەرزە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمار کراون؛ پارێزگای دیالە پشکی شێری بەرکەوتووە و لە هەرێمی کوردستانیش سلێمانی لە پلەی یەکەم دێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 13-01-2026، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ئاماری ساڵی 2025ی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئامارەکە، پار کۆی گشتیی 862 بوومەلەرزە تۆمار کراون؛ لەو ژمارەیە 463ـیان سەرچاوەکەیان نێوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان بووە و 399ـیان پاشلەرزە بوون و سەرچاوەکەیان وڵاتانی دراوسێ بووە.
 
بەپێی داتاکانی دەستەکە، زۆرترین ئەو بوومەلەرزانەی سەرچاوەی دەرەکییان هەبووە، لە ئێرانەوە بوون کە 255 پاشلەرزە بووە، دوای ئەویش تورکیا دێت بە 127 جار. هەروەها 12 جار لە سووریا، 4 جار لە کوێت و یەک جاریش لە سعودیە بوومەلەرزە روویداوە کە کاریگەرییان لەسەر عێراق هەبووە.
 
لەسەر ئاستی پارێزگاکان، دیالە بە تۆمارکردنی 255 بوومەلەرزە لە پلەی یەکەم دێت. لەدوای ئەویش پارێزگای سلێمانی دێت کە 144 بوومەلەرزەی تێدا تۆمار کراوە.
 
ئاماری پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە:
 
هەولێر: 34 بوومەلەرزە
 
دهۆک: 29 بوومەلەرزە
 
کەرکووک: 16 بوومەلەرزە
 
بەگوێرەی ئامارەکە، ساڵی رابردوو هەریەک لە بەغدا و ئەنبار تەنیا یەک جار بوومەلەرزە لێی داون.
 
دەستەی کەشناسی دەڵێت، 437 بوومەلەرزەیان گوڕەکەیان لەنێوان 2 بۆ 2.9 پلەی رێختەر بووە؛ تەنیا سێ بوومەلەرزە گوڕەکەیان گەیشتووەتە 5 بۆ 5.9 پلەی رێختەر.
 
زۆرترین بوومەلەرزە لە مانگی تشرینی دووەمی 2025 بووە (188 جار) و کەمترینیش لە مانگی کانوونی یەکەم بووە (38 جار).
 
بەراورد بە ساڵانی رابردوو (لە 2006ـەوە تاوەکو 2025)، ساڵی 2018 زۆرترین بوومەلەرزەی تێدا تۆمارکراوە کە 1599 جار بووە، کەمترینیش ساڵی 2022 بووە کە 302 بوومەلەرزە تۆمار کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا قسە بۆ رۆژنامەڤانان دەکات. وێنە: AA

گوتەبێژی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا: وەڵامەکەی ترەمپ ئاماژەیەکی ئەرێنییە

گوتەبێژی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ رووداو کۆتایی بەو "تەمومژە" هێنا کە لەسەر بەربژێرکردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەبوو. ئاماژە بەوەش دەدات، لێکتێگەیشتن لەنێوان نووری مالیکی و سەرۆک بارزانی دا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەیە