رووداو دیجیتاڵ
سیناتۆرێکی کۆمارییەکان رەخنە لە ئێران دەگرێت و بە ئەنجامدەری ناڕاستەوخۆی ژمارەیەک لەو هێرشانەی دادەنێت کە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا کراونەتە سەر ئەمریکییەکان لەنێو عێراق.
مارکۆ روبیۆ، سیناتۆری کۆمارییەکان لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە: "ماوەی چەندین مانگە ئێران لەڕێگەی گرووپە چەکدارە میلیشیا شیعەکانی نزیکییەوە هێرش بۆسەر ئەمریکییەکان لە عێراق ئەنجامدەدات".
مارکۆ روبیۆ هەروەها دەنوسێت: "ئامانجی ئەوان لەم کارەیان ئەوەیە کە جێهێشتنی عێراق لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە لە بوارەکانی سەربازیی و دیپلۆماسییەوە خێراتر بکەن".
شەوی 13-03-2022 بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر هەولێر و بەهۆیەوە زیان بە چەند باڵەخانە و شوێنی نیشتەجێبوونی هاونیشمانییان کەوت، هەروەها بەهۆی هێرشەکەوە هاونیشتمانییەک کە شۆفێری تەکسییە برینداربوو.
سیناتۆرەکەی ئەمریکا لە کۆتایی تویتەکەیدا باسی لە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر کردووە و دەڵێت، چاوەڕێی ئەوەیە دڵنیا بکرێتەوە کە ئایا هێرشەکەی سەر هەولێر "هێرشێکی راستەوخۆ" بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ