ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان رەتدەکاتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و کردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن و دەڵێت، ئەو زانیارییانە لە ماڵپەڕێکی "ساختە"وە بڵاوکراونەتەوە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 26-03-2026، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: "ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە دەرچوونی بڕیارێکی دادگە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە یان دەستپێکردنی هەڵمەتی کۆکردنەوەی یەک ملیۆن واژۆ، دوورن لە راستییەوە."
 
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، ئەو پەیج و ئەکاونتانەی هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە "وەهمین" و هیچ پەیوەندییەکی فەرمییان بە دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە نییە.
 
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن (بینراو، بیستراو و خوێنراو) دەکات، لە گواستنەوەی ئەو جۆرە زانیارییە "چەواشەکارانە"دا ورد بن و تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ ئەوەی نەبنە هۆی دروستکردنی دڵەڕاوکێ لەنێو شەقامدا.
 
هەرچەندە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوەچوو، بەڵام دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ و 15 رۆژ، هێشتا لایەنە سیاسییەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و حکومەتی نوێی عێراق پێکنەهێنراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە