وەزارەتی نەوتی عێراق: کاردەکەین بۆ دروستکردنی هێڵێکی گواستنەوەی نەوت بۆ بەندەری بانیاس لە سووریا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت: "هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بەرزکردنەوەی توانای هەناردەکردن بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بۆ 650 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا".
 
وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: بۆرییە سەرەکییەکەی کەرکووک - پیشابوور لە قۆناخی نۆژەنکردنەوەدایە و توانای سەرەتایی گواستنەوەی دەگاتە 350 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
 
وەزارەتی نەوت: ئاماژە بەوە دەکات، "هێڵی ستراتیژیی نوێ دەبێتە جێگرەوەیەک بۆ گواستنەوەی نەوتی باشوور بەرەو باکوور لە ئەگەری دروستبوونی کێشە لە تەنگەی هورمز".
 
وەزارەتی نەوت باس لەوە دەکات. "هاوئاهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان لە کێڵگەکان و ئامانج ئەوەیە هەناردەی هەرێمی کوردستان بگاتە 400 هەزار بەرمیل".
 
لەبارەی پڕۆژەی هێڵی بەسرە - حەدیسەیش ئاماژە بەوە دەدات، لە قۆناخی دیزایندایە و دەکرێت لقێکی لێ ببێتەوە بۆ ناو خاکی ئوردن و لقێکی دیکەش بەرەو بانیاس بڕوات.
 
نوێدەکرێتەوە...

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە