لیژنەیەکی پەرلەمان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا: جێگری دووەمی پارێزگار نەگۆڕن، رێکار دەگرینەبەر

13-03-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی هەرێم و پارێزگاکانی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەداتە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، کە ئەگەر جێگری دووەمی پارێزگار نەگۆڕن، رێکار دەگرنەبەر. ئەندامێکی ئەنجوومەنەکەش دەڵێت: "ناتوانن."
 
شێروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکانی پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممە، 13-03-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رۆژی سێشەممە لیژنەکەیان نووسراوی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کردووە، تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، عومەر نامق حەسەن مەولا، جێگری پارێزگای نەینەوا مەرجی ئەو پۆستەی تێدانییە، ئەوەش دەکەوێتە ئەستۆی ئەنجوومەنەکە.
 
عومەر نامق حەسەن مەولا، سەر بە بزووتنەوەی بابلیوونە.
 
ئەندامی لیژنەکە دەڵێت، عومەر مەولا، هیچ ئەزموون و خزمەتێکی کارگێڕی نییە، یەکسەر کراوەتە جێگری پارێزگار، ئەوەش پێچەوانەی یاسایە، کە دەبێت لانیکەم 10 ساڵ خزمەتی هەبێت.
 
لیژنەکە داوادەکات دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری پارێزگاری نەینەوا بکرێتەوە، بەپێچەوانەوە هۆشداری دەدات بەوەی رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەگرنەبەر لە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەوانە داواکاری گشتیی و دەستەی دەستپاکی.
 
ویسام سالم، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، راستە عومەر مەولا پێشتر فەرمانبەر نەبووە لە کەرتی گشتیی، بەڵام ئەزموونی لە کەرتی تایبەت هەیە.
 
بە گوتەی ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، کە فراکسیۆنەکەیان هاوپەیمانە لەگەڵ فراکسیۆنەکەی رەیان کلدانی، لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان دەسەڵاتی ئەوەی نییە، بڕیاری خۆی بەسەر ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بسەپێنێت و ناتوانن ئەو کارە بکەن. 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زۆنگاوەکانی عێراق.

کشتوکاڵی پارێزگای زیقار: ئاوی زۆنگاوەکان بۆ نزیکەی 75 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پارێزگای زیقار دەڵێ، بەهۆی شەپۆلی ئەم دواییەی بارانبارینەوە ئاستی ئاو لە زۆنگاوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، ئەم بەرزبوونەوەیەی ئاو "ئومێدی لای دانیشتووانی ناوچەکە، بەتایبەتی ئاژەڵداران و جووتیاران بۆ بووژانەوەی ژینگەیی و ئابووری دروستکردووە."