کۆمیسیۆنی عێراق بۆ رووداو: پێنج هاوپەیمانیى نوێ تۆمارکراون

13-05-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ماوەى تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانییەکانى هەڵبژاردنی بۆ 20ـی ئایار درێژکردەوە. بەگوتەى بەرپرسێکى ئەو کۆمیسیۆنە تێکڕاى هاوپەیمانییەکان گەیشتوونەتە 12 هاوپەیمانى، کە پێنجیان نوێن. 
 
ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی ئایارى 2025، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکان بڕیارى درێژکردنەوەى وادەى تۆمارکردنى پارت، هاوپەیمانی و لیستە سەربەخۆکانى دا تاوەکو کۆتایى دەوامى فەرمى 20ـی ئایار.
 
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە رووداوى گوت: "ئەمە سێیەمجارە وادەکە درێژ دەکرێتەوە".
 
وادەى تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانێتییەکان 14ـی ئایار کۆتایی دەهات کە قۆناخى پێش رادەستکردنى ناوى بەربژێرانە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق کە بڕیارە لە 11ـی تشرینى دووەمى 2025 بکرێت. 
 
عیماد جەمیل گوتى: "تاوەکو ئێستا 12 هاوپەیمانى تۆمار کراون، پێنجیان نوێن، هەروەها 104 پارتى تۆمارکراو بەهەمانشێوە خواستیان پێشانداوە بەشدارى لەو هەڵبژاردنە بکەن".
 
بۆ هەڵبژاردنى خولى نوێى پەرلەمان، عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە کرایە 18 بازنەی هەڵبژاردن.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زۆنگاوەکانی عێراق.

کشتوکاڵی پارێزگای زیقار: ئاوی زۆنگاوەکان بۆ نزیکەی 75 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پارێزگای زیقار دەڵێ، بەهۆی شەپۆلی ئەم دواییەی بارانبارینەوە ئاستی ئاو لە زۆنگاوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، ئەم بەرزبوونەوەیەی ئاو "ئومێدی لای دانیشتووانی ناوچەکە، بەتایبەتی ئاژەڵداران و جووتیاران بۆ بووژانەوەی ژینگەیی و ئابووری دروستکردووە."