قاسم ئەعرەجی بۆ رووداو: سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان رۆڵی گەورەی لە پاراستنی ئاسایش هەبوو

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیێنێت، عێراق پشتگیری لە گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات بۆ سەقامگیریی ناوچەکە، سوپاسی سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستانیش دەکات بۆ رێگریکردن لە بەکارهێنانی خاکی هەرێمی کوردستان لە جەنگەکە و دەڵێت، "کار دەکەین بۆ ئەوەی خاکی عێراق نەبێتە شوێنی هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە."
 
رۆژی چوارشەممە 15ی نیسانی 2026 قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "عێراق بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی لە دەستپێکردنی دیالۆگی راستەوخۆی نێوان واشنتن و تاران دەکات، چونکە ئەمە تەنیا رێگەیە بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا."
 
ئەعرەجی باس لە پێویستیی بەردەوامبوونی ئاگربەست لە ناوچەکە دەکاتەوە و دەڵێت، "پێویستە راگرتنی شەڕ بەبێ هیچ جیاکارییەک لە هەموو ناوچەکەدا بەردەوام بێت."
 
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ستایشی هەڵوێستی سیاسیی هەرێمی کوردستانی کرد و گوتی، "سوپاسی هەڵوێستی سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەین کە رۆڵێکی گەورەی هەبوو لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و رێگەگرتن لە بەشداریکردنی گرووپە ئۆپۆزیسیۆنە ئێرانییەکان لە جەنگەکەدا."
 
قاسم ئەعرەجی ئاماژەی بەوەش کرد، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوامن و هەمووان کار بۆ ئەوە دەکەین کە خاکی عێراق نەبێتە سەرچاوەیەک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیکە."
 
رۆژی 28ـی شوبات، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران و ئەویش بە مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەر وڵاتانی ناوچەکە. 
 
رۆژی 8ـی نیسان، سەرۆکی ئەمریکا لەسەر پێشنیازی شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی راگەیاند و دواتر دانوستاندنی ئەمریکا و ئێران لە پاکستان بەڕێوەچوو. بە گوێرەی سەرۆکی ئەمریکا و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئەو وڵاتە، نزیکبوونەوە لەنێوان شاندەکان هەبوو، بەڵام بەهۆی دەستبەردارنەبوونی ئێران لە پڕۆگرامی ئەتۆمی رێککەوتن نەکرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: عێراق بۆ دابینکردنی مووچە پەنا بۆ قەرز دەبات

بەهۆی مەترسیی دواکەوتنی زیاتری مووچە، حکومەت و پەرلەمانی عێراق تاوتوێی بژاردە قورسەکان دەکەن. ئامادەکاری بۆ پڕۆژەیاسایەکی نوێ دەکرێت بۆ پەنابردنە بەر قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی، تەنیا بە مەبەستی پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە.