سیستانی داوا لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتی دەکات گوشار بخاتە سەر ئیسرائیل

13-06-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
نیشانەکردن هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

عەلی سیستانی، مەرجەعى باڵاى شیعەکان سەرکۆنەى هێرشەکانى ئیسرائیلی بۆ سەر کۆمارى ئیسلامیى ئێران کرد و، داواى لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى کرد گوشار بخاتە سەر ئیسرائیل.
 
ئەمڕۆ هەینى 13ى حوزەیرانى 2025، نووسینگەى عەلى سیستانى لە راگەیێندراوێکدا هەڵوێستى خۆى لەبارەى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر کۆمارى ئیسلامیی ئێران دەربڕى.
 
لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە، "ئەو تاوانەی رژێمی داگیرکار ئەنجامیدا کە بووە هۆی شەهیدبوونی کۆمەڵێک زانا و سەرکردەی سەربازی و سڤیلی ئێرانی، لەنێویاندا ژن و منداڵ هەیە، هەروەها هێرشکردنە سەر ژمارەیەک دامەزراوە و ناوەندی زانستیی وڵاتەکە، جارێکی دیکە مەترسی و سرووشتی دووژمنکارانەى ئەو رژێمەی سەلماندەوە."
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل چەند ئامانجێکی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆردوومان کرد و سێ بەرپرسى باڵاى سەربازى و شەش زاناى ئەتۆمى کوژراون. هاوکات تەنیا لە تاران زیاتر لە 75 کەسی سڤیل کوژراون و زیاتر لە 330 کەس بریندارن. 
 
عەلى سیستانی ئاماژەی بەوە کردووە، "چاوەڕوانین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گوشار لەسەر ئەم رژێمە دەستدرێژیکارە و پشتیوانانی دروستبکات بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشی لەو شێوەیە."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.