وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ رووداو: سیستمی GPS بۆ ئۆتۆمبێلەکانی وەزارەتەکەمان دادەنێین

13-10-2025
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، سیستمی شوێنپێهەڵگرتنی ئۆتۆمبێل (GPS) لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەت لە پارێزگاکانی عێراق کارا دەکرێت.
 
عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە چوارچێوەی هەوڵەکانمان بۆ بەسیستمکردنی کارگێڕی تەکنەلۆژی، کاراکردنی سیستمی شوێنپێهەڵگرتنی ئۆتۆمبێل (GPS) لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتەکەمان لە پارێزگاکانی عێراق ئەنجامدەدرێ. کارە تەکنیکییەکانیش بۆ ئەو مەبەستە کراون."
 
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق گوتیشی، "تیمێکی تەکنیکی بە هاوئاهەنگی بەشی کاروباری کارگێڕیی وەزارەت، دەستی بە جێبەجێکردنی پرۆسەی کاراکردنی جی پی ئێس بۆ ئۆتۆمبێلەکانمان کردووە."
 
عەبدولزەهرە هینداوی ئاماژەی بەوەش کرد، جگە لە سوودە کارگێڕی، دارایی، تەکنیکی و ئەمنییەکانی، "ئەم سیستمە یارمەتیدەر دەبێ کە لە کاتی بوونی کێشەی تەکنیکی لە ئۆتۆمبێلەکان لە هەر شوێنێک، تیمەکانی فریاکەوتن بتوانن بە خێرایی بگەنە شوێنەکە، یان لە کاتی دزینی ئۆتۆمبێلەکانی وەزارەتدا بە ئاسانی شوێنەکانیان بدۆزینەوە."
 
بە گوتەی گوتەبێژەکەی وەزارەت، سیستمەکە هەموو دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پلاندانان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک چەکداری حیزبوڵڵا.

ناوى حیزبوڵڵا و حوسییەکان بە 'هەڵە' بۆ بلۆککردنى پارەکانیان نێردراوە و 'لە دەرەوە بۆ عێراق هاتووە'

"لیستەکە بەبێ پاککردنەوە بڵاوکراوەتەوە"، ئەوە پاساوی بانکی ناوەندیی عێراق بوو بۆ کەمکردنەوەى ئەو گرژییەى بەهۆی ناوهێنانی حیزبوڵڵای لوبنانی و ئەنساروڵڵای حوسییەکانی یەمەن وەک تۆمەتبار بە تیرۆر دروست بوون، هەرچەند بڵاوکردنەوەی ئەو ناوانە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی 18 رۆژی بەسەردا تێپەڕیبوو.