سەرەڕای زیادبوونی چوار تەمەنی هەڵبژاردن، زیاتر لە 700 هەزار دەنگدەر کەمی کردووە

13-10-2025
ساڵح قادر @salihqadr
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرەرای زیادبوونی چوار تەمەنی دەنگدان، بەڵام بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر لە 700 هەزار دەنگدەر کەمی کردووە، کە زیاتر لە 200 هەزاریان لە سنووری بازنەکانی هەرێمی کوردستانن.
 
ئیحسان کازم نیعمە، بەرپرسى هۆبەى تۆمارى دەنگدەران لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، هۆکاری ئەو جیاوازییە ئەوەیە، کە لە هەڵبژاردنی 2021 رێگە بەو دەنگدەرانە دەدرا بەشدار بن کە هەردوو کارتی دەنگدانی بایۆمەتری و کورتخایەنیان هەبووە، بەو مەرجەی کە کارتی دەنگدانە کورتخایەنەکە لە دوای دەنگدان بکێشرێتەوە.
 
بەگوێرەی هەموارى یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، کارکردن بە کارتی کورتخایەن راگیرا و تەنیا پشت بە کارتی بایۆمەتری دەبەسترێت بۆ دەنگدان.
 
ئیحسان کازم نیعمە گوتی: "بەهۆی هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردن نزیکەی شەش ملیۆن و 400 هەزار کارتی کورتخایەن راگیران."
 
سەبارەت بە چارەنووسی ئەو کارتە کورتخایەنانەی نەکراونەتە بایۆمەتری، بەرپرسى هۆبەى تۆمارى دەنگدەران لە کۆمیسیۆن گوتی: "ئەو کەسانەی کە کارتی کورتمەودایان هەبووە لە تۆماری دەنگدەران نەسڕاونەتەوە، بەڵام وەک دەنگدەری تۆمارنەکراو ماونەتەوە، بەهۆی ئەوەی لە ماوەی رابردوودا سەردانی وێستگەکانی دەنگدانیان نەکردووە بۆ نوێکردنەوەی تۆمارەکەیان."
 
جیاوازی تۆماری دەنگدەران لە نێوان دوو هەڵبژاردندا لە هەرێمی کوردستان و عێراق:
 
بازنەی هەولێر
 
لە هەڵبژاردنی رابردوودا پارێزگای هەولێر 1,151,420 دەنگدەری هەبوو لەم هەڵبژاردنەدا 1,087,880 دەنگدەری هەیە، بەمەش بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو 63,540 دەنگدەر کەمی کردووە.
 
بازنەی دهۆک
 
لە هەڵبژاردنی رابردوودا پارێزگاکە 832,424 دەنگدەری هەبوو، لەم هەڵبژاردنەدا 778,846 دەنگدەری هەیە و بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو 53,578 دەنگدەر کەمی کردووە.
 
بازنەی سلێمانی
 
لەسەر ئاستی بازنەکانی هەرێمی کوردستان زۆرترین کەمبوونەوەی دەنگدەر لە بازنەی سلێمانی و هەڵەبجەیە، کە 92,049 دەنگدەرە. هەردوو پارێزگاکە لە هەڵبژاردنی رابردوو پێنج بازنەی هەڵبژاردن بوون و 1,293,707 دەنگدەریان هەبوو، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا 1,201,658 دەنگدەریان هەیە.
 
بازنەی کەرکووک
 
پارێزگای کەرکووک لە  هەڵبژاردنی رابردوو 992,118 دەنگدەری هەبوو، لەو هەڵبژاردنەدا 958,141 دەنگدەری هەیە، بەمەش بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو 33,977 دەنگدەری کەمی کردووە.
 
بازنەی نەینەوا
 
لە نەینەوا بە پێچەوانەی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ژمارەی دەنگدەران بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. پارێزگاکە لە هەڵبژاردنی رابردوو 1,838,460 دەنگدەری هەبوو، بۆ ئەم هەڵبژاردنە 2,102,429 دەنگدەری هەیە و 263,969 دەنگدەر زیادی کردووە.
 
بازنەی دیالە
 
لە هەڵبژاردنی رابردوودا 1,014,867 دەنگدەری هەبوو، لەم هەڵبژاردنەدا 1,051,143 دەنگدەری هەیە، بەمەش بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو 36,276 دەنگدەر زیادی کردووە.
 
بازنەی ئەنبار
 
لە هەڵبژاردنی رابردوودا پارێزگای ئەنبار 1,062,594 دەنگدەری هەبوو، لەم هەڵبژاردنەدا 980,471 دەنگدەری هەیە، بەمەش بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو 82,125 دەنگدەر کەمی کردووە.
 
بازنەی بەغدا
 
لە ئامارەکانی کۆمیسیۆندا بەغدا بەسەر دوو ناوچەدا دابەشکراوە، ئەویش کەرخ و رەسافەیە، لە هەردوو کەرتەکە ژمارەی دەنگدەران کەمی کردووە.
 
لە هەڵبژاردنی 2021دا لە بەغدا – کەرخ 2,241,843 دەنگدەر هەبوون، بۆ ئەم هەڵبژاردنە دەنگدەر 1,940,903 هەن، بەو پێیە لە ماوەی نێوان ئەو دوو هەڵبژاردنەدا دەنگدەر 300,940 لە بەری کەرخ کەمی کردووە.
 
لە هەڵبژاردنی 2021دا لە بەغدا – رەسافە 2,757,899 دەنگدەر هەبوون، بۆ ئەم هەڵبژاردنە 2,373,963 دەنگدەر هەن، بەو پێیە لە ماوەی نێوان ئەو دوو هەڵبژاردنەدا 383,936 دەنگدەر لە بەری رەسافە کەمی کردووە.
 
بازنەی بابل
 
لە هەڵبژاردنی رابردوودا پارێزگای 1,149,619 دەنگدەری هەبوو، لەم هەڵبژاردنەدا، 1,145,458 دەنگدەری هەیە و بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو 4161 دەنگدەر کەمی کردووە.
 
بازنەی کەربەلا
 
لە هەڵبژاردنی رابردوودا پارێزگای کەربەلا 689,323 دەنگدەری هەبوو، لەم هەڵبژاردنەدا، 679,556 دەنگدەری هەیە و بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو 9,767 دەنگدەر کەمی کردووە.
 
بازنەی واست
 
لە هەڵبژاردنی رابردوودا پارێزگای واست 775,670 دەنگدەری هەبوو، لەم هەڵبژاردنەدا، 787,784 دەنگدەری هەیە و بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو 12,114 دەنگدەر زیادی کردووە.
 
بازنەی سەلاحەدین
 
لە هەڵبژاردنی رابردوودا پارێزگای سەلاحەددین 872,774 دەنگدەری هەبوو، لەم هەڵبژاردنەدا 861,156 دەنگدەری هەیە  وبەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو 11,618 دەنگدەر کەمی کردووە.
 
بازنەی نەجەف
 
لە هەڵبژاردنی رابردوودا پارێزگای نەجەف 835,542 دەنگدەری هەبوو، لەم هەڵبژاردنەدا، 838,270 دەنگدەری هەیە، بەمەش بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو 2,728 دەنگدەر زیادی کردووە.
 
بازنەی دیوانیە
 
لە هەڵبژاردنی رابردوودا پارێزگای دیوانیە 719,996 دەنگدەری هەبوو، لەم هەڵبژاردنەدا، 729,070 دەنگدەری هەیە، بەمەش بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو 9,074 دەنگدەر زیادی کردووە.
 
بازنەی موسەننا
 
لە هەڵبژاردنی رابردوودا پارێزگای موسەننا 468,488 دەنگدەری هەبوو، لەم هەڵبژاردنەدا، 510,867 دەنگدەری هەیە، بەمەش بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو 42,379 دەنگدەر زیادی کردووە.
 
بازنەی زیقار
 
لە هەڵبژاردنی رابردوودا پارێزگای زیقار 1,137,744 دەنگدەری هەبوو، لەم هەڵبژاردنەدا، 615,147 دەنگدەری هەیە، بەمەش بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو 950 دەنگدەر زیادی کردووە.
 
بازنەی میسان
 
لە هەڵبژاردنی رابردوودا پارێزگای میسان 641,361 دەنگدەری هەبوو، لەم هەڵبژاردنەدا، 1,145,458 دەنگدەری هەیە، بەمەش بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو 26,214 دەنگدەر کەمی کردووە.
 
بازنەی بەسرە
 
لە هەڵبژاردنی رابردوودا پارێزگای بەسرە 1,640,519 دەنگدەری هەبوو، لەم هەڵبژاردنەدا، 1,622,855 دەنگدەری هەیە، بەمەش بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو 17,664 دەنگدەر کەمی کردووە.
 
کۆی گشتی
 
لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق کە لە 2021دا کرا 22,116,368 دەنگدەر هەبوون، بەپێی دوایین ئاماری کۆمیسیۆن 21,404,291 کەس لە هەرێمی کوردستان و عێراق کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان بۆ دروستکراوە، واتە دەنگدەرن. لە نێوان ئەو دوو هەڵبژاردنەدا 712,077 دەنگدەر کەمی کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە