کۆمیسیۆن: گۆڕینی بەربژێران بە فەرمی راگیرا

13-10-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە فەرمی گۆڕینی بەربژێرەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راگرت، کە بە گوتەی بەرپرسێکی کۆمیسیۆن، بەهۆی ئەوەیە کە کاخەزى دەنگدان چاپ کراوە.
 
ئەو بڕیارە لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیارانەوە لە 12ی تشرینی یەکەمی 2025 دەرکراوە و، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە کە لە رووی تەکنیکییەوە ناکرێت بەربژێران بگۆڕدرێن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە حەسەن سەلمان، راوێژکاری یاسایی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو هەنگاوە لە 3ی ئەیلوولەوە راگیرابوو، بەڵام پێویستی بەوە بوو کە بڕیاری یاسایی کۆمیسیۆن لەو بارەیەوە هەبێت."
 
لە 3ى تیشرینى یەکەمى 2025ـەوە، وادەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد لە دوای پەسندکردنی ناوی بەربژێران.
 
حەسەن سالم رایگەیاند، ناوی بەربژێران لە کارتی دەنگدان تۆمار و چاپ کراوە و ناکرێت ناوەکە بگۆڕێت، بەڵام ئەو کەسانەی کە تانەیان لە بڕیاری دوورخستنەوەیان داوە ئاساییە بگەڕێنرێنەوە شوێنی خۆیان چونکە ناوەکان ناگۆڕێت.
 
بەر لە پەسەندکردنی ناوی بەربژێران، کۆمیسیۆن دەرفەتی سێ رۆژی دایە لیستەکان بۆ ئەوەی هەر بەربژێرێکیان دووخرایەوە، کەسێکی دیکە لە جێگەی بەربژێر بکەن.
 
نزیکەى هەشت هەزار بەربژێر رکابەرى دەکەن بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق کە بڕیارە لە 11ى تشرینى دووەمى ئەم ساڵ ئەنجام بدرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە