ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: بەرپرسی پڕچەککردنی داعش لە ئەنبار دەستگیرکرا

14-02-2026
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، فەرماندەیەکی رێکخراوی داعشیان بەناوی (ئەبو سایل) دەستگیر کردووە، کە 'بەرپرسی پڕچەککردنی داعش' لە پارێزگای ئەنبار بووە و لەگەڵیشیدا دەست بەسەر 'بڕێکی زۆر' چەک و تەقەمەنیدا گیراوە.
 
ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی ورددا کە لەلایەن دژەتیرۆرەوە لە بیابانی ئەنبار ئەنجامدرا، توانرا دابینکەری گشتیی چەکی نێو رێکخراوی داعش کە بە (ئەبو سایل) ناسراوە، دەستگیر بکرێت."
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، "دەستگیرکردنی ئەو سەرکردەیەی داعش دوای لێکۆڵینەوەی ورد و چڕ لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی دیکەی رێکخراوەکە هات، کە لە ماوەی رابردوودا دەستگیرکرابوون. ئەو لێکۆڵینەوانە سەرەداویان دایە هێزە ئەمنییەکان بۆ ئاشکراکردنی شوێنی حەشارگەیەکی گەورەی چەک و تەقەمەنی و شوێنپێهەڵگرتنی تۆڕەکانی پشتیوانیی داعش لە ناوچەکەدا."
 
گوتەبێژی ئاسایشی نیشتمانی لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کاتی دەستگیرکردنی (ئەبو سایل)ـدا "دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە چەکی جۆراوجۆردا گیراوە کە لەلایەن تۆمەتبارەکەوە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تێکدەرانە ئامادە کرابوون."
 
لە راگەیێندراوەکەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ "تەواو هەڵوەشاندنەوەی پاشماوەی شانە تیرۆریستییەکان" لە سنووری پارێزگای ئەنبار و ناوچەکانی دیکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی درۆنێک کە گرووپی موقاوەمە دەڵێن لە هێرشەکانیاندا بەکاریانهێانوە

موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق: لە یەک رۆژدا 23 هێرشمان بە درۆن کردووە

ئەو گرووپە چەکدارانە، کە خۆیان بە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەناسێنن، بەرپرسیاریێتی زۆربەی ئەو هێرشانە لە ئەستۆ دەگرن، کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.