بەهۆی "قەیرانی سووتەمەنییەوە"؛ هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی نەجەفەوە بۆ بەغدا دەگوازێتەوە

14-02-2026
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

هێڵی ئاسمانیی عێراقی بەهۆی "قەیرانی سووتەمەنییەوە"، بە شێوەیەکی کاتی گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەفەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا گواستەوە.
 
رۆژی شەممە، 14ـی شوباتی 2026، مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی کێشەی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف و بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر دابینکردنی سووتەمەنی، هێڵی ئاسمانیی عێراقی بڕیاری داوە بە شێوەیەکی کاتی گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی نەجەفەوە بگوازێتەوە بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا". 
 
بە گوتەی مەیسەم سافی، "ئەو کێشەیە هەر تەنیا هێڵی ئاسمانی عێراقی نەگرتووەتەوە، بەڵکو هێڵەکانی دیکەی فڕۆکەوانی گرتووەتەوە، کە گەشتی فڕۆکەخانەی نەجەف دەکەن". 
 
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، فڕۆکەخانەی نەجەف سەر بە ئیدارەی خۆجێیی پارێزگاکەیە و پەیوەندیی بە وەزارەتی گواستنەوەوە نییە، بۆیە کێشەکە لای ئەوان نییە. گوتیشی، "هەرکاتێک کێشەکە چارەسەر کرا و سووتەمەنی دابین کرا، گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نەجەف ئاسایی دەبنەوە."
 
مەیسەم سافی، جەختی لەوەکردەوە، گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی دیکەی عێراق "ئاسایین و هیچ کێشەیەکیان نییە".
 
فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بریتین لە فڕۆکەخانەکانی: هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، موسڵ، بەغدا، نەجەف و بەسرە. بڕیارە ئەم ساڵ فڕۆکەخانەی ناسریەش بکرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیمانوێل ماکرۆن و محەممەد شیاع سوودانی

ماکرۆن و سوودانی: دەستدرێژی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان رەتدەکەینەوە

محەممەد شیاع سوودانی و ئیمانوێل ماکرۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێشهاتەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی شەڕیان لەسەر بازاڕی وزە و ئابووریی جیهان تاوتوێ کرد، هەردوولا سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراقیان کرد.