قەیس خەزعەلی: کوشتنی ئەبو عەلی عامری دەبێتە گڕکانی تووڕەیی دژی ئەمریکا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، سەرکۆنەی کوشتنی فەرماندەیەکی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە بەغدا دەکات و رایدەگەیێنێت، "خوێنی ئەو فەرماندەیە دەبێتە سووتەمەنی بۆ گڕکانی تووڕەیی داهاتوو" دژی هێزەکانی ئەمریکا.
 
رۆژی شەممە 14ی ئاداری 2026، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق لە راگەیێندراوێکدا ماتەمینیی بۆ گیانلەدەستدانی "ئەبو عەلی عامری"، یەکێک لە فەرماندە دیارەکانی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق و ژمارەیەک لە هاوەڵانی راگەیاند، کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی شەوی رابردوو لە بەغدا کرانە ئامانج.
 
قەیس خەزعەلی هێرشەکەی بە "دەستدرێژییەکی زاڵمانە" ناوبرد و رایگەیاند، "ئەم خوێنە پاکانە بەفیڕۆ ناچن، بەڵکو دەبنە سووتەمەنی بۆ گڕکانی تووڕەیی داهاتوو کە لووتبەرزیی دووژمن تێکدەشکێنێت و بوونیان دەکاتە وێرانە."
 
ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق هێرشەکە دەخاتە ئەستۆی (هاوپەیمانیی ئەمریکی-ئیسرائیلی) و دەڵێت، "با تاوانباران بزانن کە لێپرسینەوەیان زۆر سەخت دەبێت." جەختیش دەکاتەوە، ئەو فەرماندەیەی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا لە کاتێکدا کراوەتە ئامانج کە "لە مەیدانەکانی شەرەف و جێبەجێکردنی ئەرکدا" بووە.
 
خەزعەلی دووپاتی دەکاتەوە، "بەرەی موقاوەمە" لەسەر رێبازی خۆی دژی "ستەم و سەرکوتکاری" بەردەوام دەبێت.
 
ئەبو عەلی عامری، راوێژکاری باڵا بووە لە کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقی و شەوی رابردوو لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ماڵێک لە کەڕادەی بەغدا کوژرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخشەی عێراق و وێستگەیەکی کارەبا

وەزارەتی کارەبای عێراق بۆ رووداو: هەناردەی گازی ئێران نزیکەی سێ هێندە زیادیکردووە

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کە دۆخی کارەبای وڵات جێگیرە و رایدەگەیێنێت، قەبارەی هەناردەی گازی ئێران بۆ وێستگەکانی کارەبا بۆ نزیکەی سێ هێندە زیادیکردووە.