رووداو دیجیتاڵ
پیاوێک لە شاری بەغدا، ژنێک و منداڵە ساواکەى پێکەوە کوشت و لە یەکێک لە ژوورەکانى ئەو خانووەدا خستنییە ژێر گڵەوە کە ژن منداڵەکە تێیدا دەژیان.
وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، تۆمەتبارێکیان لە یەکێک لە ناوچەکانى بەغداى پایتەخت دەستگیرکردووە، کە ژنێک و منداڵە ساوەکەى پێکەوە کوشتووە و لەیەکێک لە ژوورەکانى خانوویەکدا خستوونییەتە ژێر گڵەوە.
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، ئەو تۆمەتبارە لە نێوان پارێزگاکانى عێراقدا هاتووچۆى کردووە وەک هەوڵێک بۆ دەرباز بوون لە دەستگیرکردنى.
وەزارەتى ناوخۆ ئاماژەى بەوەداوە لە دواى دوو هەفتە لەو رووداوە تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوەو دانى بەوەدا ناوە، کە بە مەبەستى دەستکەوتنى پارە ئەو ژنە و منداڵەکەى کوشتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ