رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق دەڵێت، بەشی پێداویستیی نێوخۆ چیمەنتۆ بەرهەم دەهێنن. ئاماژە بەوەش دەکات، چیمەنتۆی بەرهەمهێندراوی نێوخۆ، کوالێتییەکەی بەرزە.
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2025 زوحا جبووری، گوتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "عێراق هێندە بڕ لە چیمەنتۆ بەرهەم دەهێنێت کە دەتوانێ پێداویستی نێوخۆیی پێ پڕ بکاتەوە. خاڵی گرنگیش ئەوەیە کە کواڵێتییەکەی زۆر باشە."
گوتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق گوتی، لە ساڵی 2024دا 37 ملیۆن تۆن چیمەنتۆ لە عێراق بەرهەم هێندراوە.
زووحا جبووری گوتیشی، "چیمەنتۆی بەرهەمهێندراو جۆرەکەی زۆر باشە و بڕوانامەی کواڵیتی پێوانەیی و کۆنترۆڵی جۆری بەدەستهێناوە."
بەگوێرەی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق، 29 ناوەندی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ و کانزای جۆراوجۆری گشتی لە عێراقن و 20 هەزار و 266 کۆمپانیای ئەو بوارەش چالاکن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ