سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە داڤۆس

16-01-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی گەیشتە داڤۆس-ی سویسرا. 
 
رۆژی دووشەممە 16-1-2023، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆککۆماری عێراق لە راگەیێندراوێکدا باسی لەوە کرد، "لە رۆژانی کۆنفرانسەکەدا سەرۆککۆمار لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەی وڵاتانی جیهان و سەرۆکی دامەزراوە ئابوورییەکانی جیهان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک و گەیاندنی وێنای راستەقینەی ئەو سەقامگیرییە ئەمنی و ئابوورییەی لە عێراق هەیە."
 
لە ژێر ناونیشانی "هاوئاهەنگیکردن لە جیهانێکی پەرتەوازەدا"، کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە شارۆچکەی داڤۆسی سویسرا، بەشێک لە باڵاترین داڕێژەرەکانی سیاسەت و بازرگانیی جیهانی کۆدەکاتەوە. 
 
لە ماوەی چوار رۆژدا، زیاتر لە 250 پانێڵ بەڕێوەدەچن؛ زیاتر لە 2 هەزار و 700 سیاسەتڤان لە 130 وڵاتەوە بەشداردەبن کە 52یان سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانن. هەروەها 370 کەسایەتیی گشتی، زیاتر لە هەزار و 500 سەرکردەی بازرگانی و 90 داهێنەر و 56 وەزیری دارایی و 19 سەرۆکی بانکە ناوەندییەکان و 30 وەزیری بازرگانی و 35 وەزیری دەرەوە ئامادەی 53یەمین خوولی ساڵانەی کۆڕبەندەکە دەبن. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

ساڵی رابردوو زیاتر لە 3.8 ملیۆن سەرپێچیی هاتووچۆ لە عێراق تۆمار کراون

ساڵی رابردوو زیاتر لە 3.8 ملیۆن سەرپێچیی هاتووچۆ لە عێراق تۆمارکراون و کۆی گشتیی سزاکان گەیشتووەتە نزیکەی 162 ملیار دینار. بەڕێوبەری گشتیی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای کەرکووک دەڵێ، لە کەرکووک کامێرای زیرەکی تۆمارکردنی سەرپێچی هاتووچۆیان نییە