دادی عێراق بۆ رووداو: لیستی رەگەزنامە و ئاماری زیندانییە بیانییەکان ساختەیە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دادی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو لیستەی لەبارەی ژمارە و رەگەزنامەی ئەو زیندانییانەی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی وەرگیراون و لە سۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە، "دوورە لە راستییەوە" و فەرمی نییە.
 
موراد ساعدی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی شوباتی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو لیستەی لە هەندێک ماڵپەڕی سۆشیال میدیا و پلاتفۆرمە میدیاییەکان بڵاوکراوەتەوە و باس لە رەگەزنامەی ئەو زیندانییانە دەکات کە لە هاوپەیمانان وەرگیراون، نادروستە."
 
موراد ساعدی جەختی کردەوە، ئەو زانیارییانە نوێنەرایەتی هیچ راگەیێندراوێکی فەرمیی ئەوان ناکەن و لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانیشەوە پەسند نەکراون. گوتیشی: "لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنییەکان بۆ جێگیرکردنی زانیاری و رەگەزنامەی ئەو زیندانییانە بەپێی یاسا هێشتا بەردەوامە."
 
ئەم روونکردنەوەیەی وەزارەتی داد لەکاتێکدایە، لیستێک لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە کە تێیدا ئاماژە بە هەبوونی 5704 زیندانی لە زیاتر لە 60 وڵاتی جیاواز کرابوو، کە گوایە لە زیندانی کەرخی بەغدا راگیراون و لە سووریا و رۆژئاوای کوردستانەوە گواستراونەتەوە عێراق.
 
بەگوێرەی ئەو لیستە ساختەیەی بڵاوکراوەتەوە، زیندانییەکان رەگەزنامەی وڵاتانی جیاوازیان هەیە، لەوانە: سووریا (3544 کەس)، عێراق (460 کەس)، تونس (234 کەس)، مەغریب (187 کەس)، تورکیا (181 کەس)، تورکستان (165 کەس) و رووسیا (130 کەس). هەروەها ناوی چەندین وڵاتی دیکەی وەک ئەڵمانیا، فەرەنسا، سعودیە و ئەمریکاشی تێدا هاتووە.
 
وەزارەتی دادی عێراق داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن و هاووڵاتییان دەکات، تەنیا پشت بەو زانیاری و ئامارانە ببەستن کە بە فەرمی لە ماڵپەڕ و پلاتفۆرمە فەرمییەکانی حکومەتەوە بڵاودەکرێنەوە.
 
بە گوێرەی ئەو لیستەی بڵاوکراوەتەوە، رەگەزنامەی بەندکراوان بەوجۆرەیە:
 
1. ئازەربایجان: 55
2. ئوردن: 19
3. ئیسپانیا: 1
4. ئوسترالیا: 13
5. ئەفغانستان: 25
6. ئەلبانیا: 8
7. بۆسنە و هەرسک: 23
8. جەزائیر: 25
9. سوید: 8
10. عێراق: 460
11. ئەڵمانیا: 27
12. مەغریب: 187
13. یەمەن: 9
14. ئیندۆنیزیا: 46
15. ئۆزبەگستان: 36
16. ئۆکراینا: 13
17. ئێران: 23
18. ئیسرائیل: 1
19. ئێرلەندا: 1
20. ئەمریکای باشوور: 7
21. پاکستان: 17
22. بەحرێن: 6
23. بەریتانیا: 10
24. بەلجیکا: 8
25. بەنگلادیش: 3
26. پۆڵەندا: 2
27. تورکستان: 165
28. تورکیا: 181
29. ترینادپ تۆباگۆ : 5
30. هۆڵەندا: 9
31. تونس: 234
32. دوورگەکانی مالدیڤ: 3
33. باشووری ئەفریقا: 1
34. نیوزلەندا: 1
35. جۆرجیا: 3
36. داغستان: 3
37. دانیمارک: 2
38. رووسیا: 130
39. سعودیە: 68
40. سوودان: 8
41. سووریا: 3544
42. سویسرا: 3
43. دوورگەی سیشێل: 1
44. چیچان : 7
45. سربیا: 2
46. سۆماڵ: 2
47. چین: 5
48. تاجیکستان: 63
49. فەرەنسا: 4
50. فەلەستین: 5
51. قرغیزستان: 42
52. کازاخستان: 4
53. کەنەدا: 5
54. گوانتانامۆ: 1
55. گورجستان : 3
56. هەرێمی کۆسۆڤۆ: 3
57. لوبنان: 13
58. لیبیا: 24
59. مالیزیا: 5
60. میسر: 116
61. موکوت تافیروه : 1
62. نەمسا: 2
63. هیندستان: 1
64. ئەمریکا: 2
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

سوودانی بۆ پەرلەمان: هاوکارم بن بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهات

سەرۆکوەزیرانی عێراق و جێگری سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوە و جەختیان لە تەواوکاریی نێوان دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن کردەوە. محەممەد شیاع سوودانی دەڵێت، پێویستە لەم قۆناخەدا پەرلەمان پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکومەت بکات.