راوێژکارێکی سوودانی: ئەگەر زۆرە پێش جەژن ئەنجوومەنی وەزیران خشتەی بودجە پەسند بکات

16-03-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەگەر زۆرە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێش جەژنی رەمەزان خشتەی بودجە پەسند بکات.
 
مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی و ئابووریی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 16-03-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئەگەرێکی زۆر پێش جەژنی رەمەزان خشتەی یاسای بودجەی 2025 پەسند دەکات و دەینێرێتە پەرلەمان. 
 
مەزهەر محەممەد ساڵح دەڵێت، بەکاربردن نزیکەی 67٪ بۆ 70٪ـی کۆی قەبارەی خەرجییە گشتییەکانی یاسای بودجە پێکدەهێنێت کە لە مووچە، دەرماڵە، خانەنشینی و چاودێریی کۆمەڵایەتی پێکهاتووە.
 
راوێژکارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، قەبارەی بودجەکە نزیکەی 200 تریلیۆن دینارە و نزیکەی 64 تریلیۆن دینار کورتهێنانی دەبێت. 
 
عێراق خاوەنی بودجەی سێ ساڵی 2023 و 2024 و 2025ـە و دەبێت ساڵانە خشتەی بودجەکەی بنێرێتە پەرلەمان. لە 03-06-2025 پەرلەمانی عێراق خشتەی بودجەی 2024ـی پەسند کرد.
 
بودجەى عێراق بۆ 2024 زیاتر لە 211 تریلیۆن دینار بوو کە نزیکەى 12 تریلیۆن دینارى بەراورد بە ساڵى 2023 زیاتر بوو. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."