سێ گەنجی هەرێمی کوردستان دەبنە ئەندامی ئەنجوومەنى گەنجانى عێراق

17-01-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنى راوێژکارى گەنجانى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کەوتەکار، بەرپرسى پەیوەندییەکانى نەتەوە یەکگرەتووەکان لەعێراق دەڵێت، سێ ئەندامی ئەنجوومەنەکە لە پشکى هەرێمى کوردستانن.
 
ئەو ئەنجوومەنە لە 15ى کانوونى دووەمى 2025ـەوە لە چوارچێوەى "ستراتیژى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەنجان 2030"  کەوتووەتە کار کە ئامانج لێى بەشداریپێکردنى گەنجانە وەک هاوبەش لە مافى مرۆڤ و گەشەپێدانى بەردەوام. 
 
زەینەب ساڵح، بەرپرسى پەیوەندییەکان لە نووسینگەى هاوئاهەنگیى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "ئەو ئەنجوومەنە وەک لایەنێکى راوێژکارى لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووکان لە عێراق کاردەکەن لە سەرجەم کەرتەکانى تایبەت بە دۆخى گەنجان و باشکردنى."
 
ئەو ئەنجوومەنە لە 13 ئەندام پێکهاتووە کە تەمەنیان لە نێوان 17 بۆ 24 ساڵانە، لەسەر بنەماى تاقیکردنەوە وەرگیراون.
 
زەینەب ساڵح گوتى: "ئەو گەنجانە لە پێکهاتە جیاوازەکانن، لە هەڵبژاردنیاندا فرەیى ئایینى و ئیتنیى عێراقمان لەبەرچاو گرتووە لەگەڵ نوێنەرایەتیکردنى  پارێزگاکان."
 
ساڵى 2018 ستراتیژى "گەنجان 2030" لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاراکردنى رۆڵى گەنج لە کایە جیاوازەکاندا راگەیێندرا.
 
بەرپرسى پەیوەندییەکان لە نووسینگەى هاوئاهەنگیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق گوتى: "لەو 13 ئەندامەى ئەنجوومەنى راوێژکارى گەنجان لە عێراق سیانیان لە هەرێمى کوردستانن کە راوێژ پێشکێش بە تیمى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکەن لەو پرسانەى پەیوەندیدارن بە هەرێمى کوردستانەوە."
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەتیف رەشید و محەممەد شیاع سوودانی، وێنە: ئەرشیڤ

دانیشتنی دادگەی فیدراڵی لەبارەی سکاڵای سەرۆککۆماری عێراق دواخرا

دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، دانیشتنی خۆی بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵاکەی سەرۆککۆماری عێراق لەدژی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق، بۆ 18ـی 2-2025 دواخست.