فەرماندەى پۆلیسی دیالە: هەر کەسێک لە یاسا دەربچێت، دەیخەمە ژێر پێیەکانم

17-01-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەى پۆلیسى دیالە هەڕەشەى ئەوە دەکات هەر کەسێک لەو پارێزگایە لە یاسا دەربچێت، دەیخاتە "ژێر پێییەکان"ـی و دەشڵێت، هەر کارمەندێکى پۆلیس "شڕەخۆر" بێت دەرى دەکات. 
 
ڤیدیۆی قسەکانی ليوا روكن محەممەد کازم عەتیە، فەرماندەى پۆلیسی دیالە لە پەیجى فەرمیى پۆلیسی پارێزگاکە بڵاوکراوەتەوە.
 
فەرماندەى پۆلیسی دیالە دەڵێت: "بەخوا سوێند دەخۆم و ئەمە قسەى شەرەفە، هەر کەسێک لە یاسا دەربچێت دەیخەمە ژێر پێیەکانم، بە روونى دەیڵێم، ئەو ئەفسەرەى لە فەرماندەیی پۆلیسی دیالەیە یان کارمەندە و شڕە خۆر بێت، ناهێڵم یەک رۆژ لە فەرماندەیی پۆلیس بێت، بەڵام دواى ئەوەى کە بە بەڵگە دەیسەلمێنم".
 
ئەو قسانەی فەرماندەکەی پۆلیس کە لەکاتى پێشوازیکردنی لە ژمارەیەک هاووڵاتی و بە ئامادەبوونی ئەفسەرانی پۆلیس کردوونی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەى لێکەوتووەتەوە.
 
رۆژی هەینى 17ـی کانوونى دووەمى 2025، عەقید هەیسەم سەلمان شەمەری، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند؛ ئەو قسانەى فەرماندەى پۆلیسى شارەکە دواى ئەوە بووە کە ژمارەیەک هاووڵاتیی گازندەیان کردووە، کە فەرمانى دەستگیرکردن بۆ چەند داواکراوێک هەیە، بەڵام پۆلیس دەستگیریان ناکات. 
 
ليوا روكن، محەممەد کازم عەتیە لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا دەڵێت: "ئەگەر نەتوانین ئاسایش بۆ خێزانەکانمان دەستەبەر بکەین، بەخودا ئەو پلەیەى بەستوومانە هیچ خێرى نییە".

 

   

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەتیف رەشید و محەممەد شیاع سوودانی، وێنە: ئەرشیڤ

دانیشتنی دادگەی فیدراڵی لەبارەی سکاڵای سەرۆککۆماری عێراق دواخرا

دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، دانیشتنی خۆی بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵاکەی سەرۆککۆماری عێراق لەدژی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق، بۆ 18ـی 2-2025 دواخست.