سوپای عێراق لە بنکەی عەین ئەسەد جێگیرکرا

17-01-2026
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ سوپای عێراق ئەرکی بەڕێوەبردنی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدی لە ئەنبار گرتە ئەستۆ.
 
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاندووە، "عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، سەرپەرشتی دابەشکردنی ئەرک و فەرمانە سەربازییەکانی بەسەر یەکە جیاوازەکانی سوپای کرد لە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد. لیوای 65ی هێزە تایبەتەکان و فەوجەکانی سوپای عێراق لە بنکەکەدا جێگیرکران."
 
جگە لە هێزی پیادە، فەرماندەیی هێزی ئاسمانی و فڕۆکەوانیی سوپای عێراق لە ناو بنکەکەدا جێگیر کراون.
 
لە 31ی کانوونی یەکەمی 2025، فەریق روکن قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، "هەفتەی داهاتوو بنکەی عەین ئەسەد بە تەواوی رادەستی هێزە عێراقییەکان دەکرێتەوە."
 
سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق دەڵێت، "پاراستنی بنکەی عەین ئەسەد لەپێشینەیە، چونکە یەکێکە لە گرنگترین و ستراتیژیترین بنکە سەربازییەکانی عێراق."
 
ئەو بنکەیە لە پارێزگای ئەنبارە و لەدوای ساڵی 2014ەوە لەدەستی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: بەرپرسی پڕچەککردنی داعش لە ئەنبار دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، فەرماندەیەکی رێکخراوی داعشیان بەناوی (ئەبو سایل) دەستگیر کردووە، کە 'بەرپرسی پڕچەککردنی داعش' لە پارێزگای ئەنبار بووە و لەگەڵیشیدا دەست بەسەر 'بڕێکی زۆر' چەک و تەقەمەنیدا گیراوە