فراکسیۆنی پارتی: دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان پێشێلکردنی دەستوور و رێککەوتنە سیاسییەکانە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ناڕەزایەتییەکی تووند بەرامبەر شێوازی بەڕێوەبردنی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان دەردەبڕێ و رایدەگەیێنێت، زیادکردنی بڕگە بۆ بەرنامەی کار "تێکدانی رێککەوتنە سیاسییەکانە" و هۆشداری لە قۆرخکاریی بڕیارەکان دەدات.
 
رۆژی سێشەممە، 17ـی شوباتی 2026، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "ئەوەی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا روویدا لە زیادکردنی بڕگە بۆ خشتەی کار، پێچەوانەی مادەی (37/دووەم)ی پەیڕەوی ناوخۆ و پێشێلکارییەکی ئاشکرای دەستوور و کۆدەنگی سیاسییە".
 
فراکسیۆنی پارتی دەڵێ، ئەم هەنگاوە بووەتەهۆی تێکدانی ئەو رێککەوتنە سیاسییانەی لەسەر بنەمای کۆدەنگی و هاوسەنگی لە دانانی پۆستە باڵاکانی دەوڵەت هەن، بۆیە "رەتکردنەوەی یەکجارەکی خۆمان بۆ ئەو پێشێلکارییانە رادەگەیێنین".
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، فراکسیۆنی پارتی رەخنەی تووند لە سەرۆکی پەرلەمان دەگرێ و دەڵێت: "ناڕەزایی خۆمان بەرامبەر شێوازی بەڕێوەبردنی دانیشتنەکان لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەردەبڕین و رەتی دەکەینەوە، هۆشداریش دەدەین لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە رەفتارانە".
 
فراکسیۆنی پارتی لە کۆتاییدا پەیامێکی تووند ئاراستەی لایەنەکان دەکات و رایدەگەیێنێت: "بنیاتنانی دەوڵەت بە قۆرخکردنی بڕیارەکان و پەراوێزخستنی مافی پێکهاتەکان بەدی نایەت".
 
لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممەی پەرلەمانی عێراق، لەکاتی دەنگدان لەسەر زیادکردنی بڕگەی جێگیرکردن و پەسندکردنی عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بە سوپاسالاری عێراق، دەمەقاڵییەکی تووند لەنێوان هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دروستبوو.
 
ئەو بڕگەیە لە بەرنامەی کاردا نەبوو، بەڵام هەیبەت حەلبووسی لەسەر داواکاری 72 پەرلەمانتار خستیە نێو بەرنامەی کارەوە، ئەوەش ناڕەزایی فەرهاد ئەترووشی و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی لێکەوتەوە. فەرهاد ئەترووشی بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی راگەیاند، ئەو خاڵە لە بەرنامەی کاردا نییە و بەم شێوەیە لێت قبووڵ ناکرێ.
 
سوپاسالاری عێراق لە ساڵی 2003 تاوەکو 2015 لای کورد بوو، بەڵام دوای خانەنشینبوونی فەریق بابەکر زێباری لەو پۆستە لە ساڵی 2015دا، تاوەکو ئێستا ئەو پۆستە لای پێکهاتەی شیعەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق

جەمال کۆچەر: ئەگەر حکومەت ناچار بێت، دەستکاریی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دەکات

د. جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات لە دۆخی دارایی و دەڵێ، عێراق تووشی قەیرانی نەختینە بووە و ئەگەر حکومەت ناچار بێت، یەکێک لە بژاردەکان دەستکاریکردنی بەهای دینار و بەرزکردنەوەی بەهای دۆلارە.