حەوزەکانی ماسی لە داقووق تێکدەدرێن؛ تێچووی هەر حەوزێک 45 بۆ 50 ملیۆن دینارە

19-06-2023
نەهرۆ محەممەد
دیمەنی کاتی تێکدانی حەوزی ماسی لە داقووق
دیمەنی کاتی تێکدانی حەوزی ماسی لە داقووق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەکانی ئاوی کەرکووک هەڵمەتێکی فراوانی بۆ تێکدانی حەوزە ماسییەکانی داقووق دەستپێکردووە. حەفارە و شۆڤڵەکانیان خستوونەتەگەڕ و دەڵێن، جگە لەوەی بە سەرپێچی دروستکراون، هۆکارێکیشن بۆ بەفیڕۆدانی ئاو.
 
د. مەیسەم عەلی خزەیر، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ژێر زەوی و سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنی کەمئاوی لە پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، "لەسەر راسپاردەی بەڕێز وەزیری سەرچاوەکانی ئاو و کادیرانی پێشکەوتووی وەزارەت و بە بڕیاری بەڕێز سەرۆکوەزیران، دەستمان کردووە بە لابردن و تێکدانی حەوزەکانی ماسی کە بە شێوەیەکی سەرپێچی دروستکراون و پشتیان بە ئاوی سەر زەوی بەستووە، لە داقووقین بۆ تێکدانی ئەو حەوزانە."
 
قەزای داقووق نزیکەی 40 کیلۆمەتر لە باشووری کەرکووکەوە دوورە، بەشێکی زۆری دانیشتووانەکەی بژێوییان لەسەر بەخێوکردنی ماسییە و ناوچەکە بە سەرچاوەیەکی سەرەکیی دابینکردنی ماسی دادەنرێت.
 
زیاتر لە 2000 حەوزی ماسی لە قەزاکەدا هەن، لەو هەڵمەتەدا ژمارەیەک حەوزی ماسی تێکدران و ئاوەکانیان بەتاڵ کرانەوە. هەڵمەتەکە بە هاوبەشیی هێزە ئەمنییەکان و نوێنەرانی وەزارەتەکانی سەرچاوەکانی ئاو، کشتوکاڵ و کارەبا بەڕێوەدەچێت.
 
زەکی کەریم، بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاوی کەرکووک دەڵێت، "ئێستا لە شوێنی لابردن و تێکدانی حەوزی ماسیی پارێزگای کەرکووکین، کارەکە بەردەوامە و رۆژانە ئەمانە لادەبەین و راپۆرت پێشکێشی سەرووی خۆمان دەکەین. لە کارەکە بەردەوام دەبن تاوەکو ئامانجی پێویست بەدەستدەهێنین."
 
تێچووی هەر حەوزێکی ماسی، 45 بۆ 50 ملیۆن دینارە. نزیکەی 25 کارگەی بەرهەمهێنانی ئاڵف لە ناوچەکەدا هەن، کە بە تێکدانی ئەو حەوزانە ئەوانیش هەڕەشەی داخستنیان لەسەرە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.