رووداو دجیتاڵ
ئەمیندارى گشتى کەتائیبى ئیمام عەلى رایگەیاند، شەڕى نێوان ئێران و ئیسرائیل چەکى پێشکەوتووى تێدا بەکاردێت، تواناى "سنووردارى" ئەوان لەکاتى خۆیدا رۆڵى دەبێت، بەڵام "ئێران بەم دۆخەوە پێویستى بەکەس نییە".
چوارشەممە، 18ى حوزەیرانى 2025، شبل زەیدى، ئەمیندارى گشتیی کەتائیبى ئیمام عەلى نووسینێکى لە تۆڕى ئێکس بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "شەڕى ئێستاى نێوان کۆمارى ئیسلامیی ئێران و قەوارەى زایۆنى چەکى زۆر پێشکەوتووى تێدا بەکار دێت لە مووشەک و بەرگریى ئاسمانى و هەموو تواناى وڵاتى تێدا بەکاردەهێنرێت".
شبل زەیدى دەڵێت: "راستە کۆمارى ئیسلامیی ئێران چاکەى بەسەر موقاوەمەى عێراقى هەیە لە رووبەڕووبوونەوەى داگیرکاری(ئیسرائیل) و پڕۆژەکانى، بەڵام تواناى سنووردارى هێرشە زیان گەیێنەرەکان لەسەر زەوى لەکاتى خۆیدا رۆڵى دەبێت لە زیانگەیاندن پێى، ئێران بەم دۆخەوە پێویستى بەکەس نییە".
کەتائیبى ئیمام عەلى یەکێکە لە گرووپە چەکدارەکانى نێو حەشدی شەعبی، ساڵى 2014 بۆ شەڕکردن لە دژى رێکخراوى داعش دامەزرا.
ئەمینداری گشتى کەتائیبى ئیمام عەلى نووسیویێتى: "گوێم لە وەڕینى سەگێکى بەعسى بوو کە دەیپرسی و داواى دەکرد کە هاوپەیمانەکانى ئێران لەکوێن؟ ئایا خۆیان شاردووەتەوە؟ یان لەپشت کیبۆردەوە دانیشتوون، منیش دەڵێم ئێمە هەین".
بەرپرسى ئەو گرووپەی نێو حەشدی شەعبی داوا لە ژیرمەندان دەکات "هۆشیاربن" لە گوتارى تایفى و هاندان کە لە بازووى دەوڵەت دەدات و "بێهێزى" دەکات و یەکگرتوویی نیشتمانى بەئامانج دەگرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ