کەشناسیی عێراق بۆ رووداو: لێزمەباران دەبارێت و ئەگەرى بەفر بارین و لافاویش هەیە

19-11-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق پێشبینی دەکات سبەی دووشەممە لە هەرێمى کوردستان و چەند شارێکى دیکەى عێراق لێزمەباران ببارێت و ئەگەرى بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکان و دروستبوونى لافاو لە پارێزگا هاوسنوورەکانى ئێران هەیە.
 
19ى تشرینى دووەمى 2023، عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "دوو نزمە شەپۆل لە دەریاى سوور و دەریاى سپى نێوەڕاست روویان لە عێراق کردووە و بەهۆیەوە شەپۆلی بارینى تووند پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان و کەرکووک و پارێزگاکانى دیکەى رۆژهەڵاتى عێراق دەگرێتەوە کە هەورە برووسکەشی لەگەڵ دەبێت."
 
عامر جابرى گوتیشى: "بۆ شەوى دووشەممە ئەگەرى بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکانى هەرێمى کوردستان هەیە و بەهۆى زۆرى بارانەوە ئەگەرى دروستبوونى لافاو هەیە لەو پارزگایانەى کە هاوسنوورى ئێرانن، لەوانە؛ سلێمانى، دیالە، واست و میسان".
 
ئەمڕۆ یەکشەممە،19ى تشرینى دووەم شەپۆلێکی باران شارەکانى هەرێمى کوردستنانى گرتەوە و حکومەتى هەرێمى کوردستان دەوامى دووشەممەى کردە پشوو. 
 
لەبەر هەمان شەپۆلی بارانبارین لە هەردوو پاررێزگاى نەینەوا و دیوانیە پشوو راگەیێندرا.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ ئەو شەپۆلەدا پلەى گەما  کەمێک دادەبەزن. 
 
 

 

  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە