چوارچێوەی هاوئاهەنگی: بە چەند لیستێک بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکەین

22-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

چوارچێوەی هاوئاهەنگی "شیعەکان" داوا دەکات ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بکرێت. هەروەها بڕیاری دا بە چەند لیستێکی جیاواز بەشداری  لە ھەڵبژاردندا بکات. 
 
چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئەمڕۆ دووشەممە، 21ی نیسانی 2025، لە نووسینگەی ھادی عامری، ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 225ی کرد.
 
حکومەتی عێراق بڕیاری دا رۆژی 11-11-2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، بەگوێرەی راگەیێندراوی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە، کە ھەڵبژاردن لەو وادەیەدا بکرێت.
 
چوارچێوەی هاوئاهەنگیی جگە لە سەدر لە زۆربەی هێزە شیعەکان پێکهاتووە، لەو سۆنگەیەوە بڕیاری دا لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا بە چەند لیستێکی جیاواز بەشداری بکەن، دوای هەڵبژاردن دەبنەوە یەک ھاوپەیمانیی پەرلەمانی بە ناوی چوارچێوەی هاوئاهەنگی.
 
چوارچێوەکە متمانەی خۆی بە حکومەتی عێراق دەربڕی، کە کەشی ھەڵبژاردن و پێداویستییەکانی ئاسایشی ھەڵبژاردن و پشتیوانی پێشکێش بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دەکات، بۆ ئەوەی پرۆسەکە سەرکەوتوو بێت و دڵنیایی بدات لە پاکی و بێگەردییەکەی.
 
 پاپا فرانسیسی ڤاتیکان لە تەمەنی 88 ساڵی بەیانیی دووشەممە، 21-04-2025، گیانی لەدەستدا، بەم بۆنەیەوە چوارچێوەی هاوئاهەنگیی پرسە و سەرەخۆشی خۆی راگەیاند و جەختیکردەوە، کە جێگەی رێزێکی زۆر و خاوەنی پێگەیەکی رووحی بوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.

گوتێرێز لەبارەى کەمپى هۆل و رۆژ نامەیەک بۆ سوودانى دەنێرێت

سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان نامەیەک لەبارەى هەردوو کەمپى هۆل و رۆژ لە رۆژئاواى کوردستان بۆ محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق دەنێرێت و باس لە پرسى گەڕانەوەی عێراقییەکانى ئەو دوو کەمپە و گرنگیى شیاندنەوەیان دەکات.