تورکیا و عێراق بۆ گەڕاندنەوەی زیاتر لە 180 زیندانیی داعش رێکدەکەون

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەنیل بورا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەڵێت، لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان بەغدا و ئەنقەرەدا هەیە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو زیندانییانەی داعش کە هەڵگری وڵاتینامەی تورکیان و ئێستا لە زیندانەکانی عێراقدا دەستبەسەرن.
 
باڵیۆزی تورکیا ئاماژە بەوە دەکات، ژمارەی ئەو زیندانییانەی داعش کە وڵاتینامەی تورکیایان هەیە، زیاتر لە 180 کەسە؛ دەشڵێت، مانگی داهاتوو کۆبوونەوەیەک لە بەغدا بەڕێوەدەچێت بۆ دیاریکردنی دوایین هەنگاوەکان و میکانیزمی جێبەجێکردنی گەڕاندنەوەیان.
 
ئەم گوتانەی ئەنیل بورا ئینان لە کاتی بەشداریکردنی بوو لە کۆڕبەندێک لەژێر ناوی (پاڵپشتی داهاتووی عێراق.. سەقامگیری و هاوکاری ئابووری) لە بەغدا.
 
 باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا گوتی، گەڕاندنەوەی هاووڵاتییە تورکەکان و ئەو منداڵانەی لەگەڵیانن، هەنگاوێکی سەرەکییە بۆ چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی قۆناخی دوای داعش و کەمکردنەوەی گوشار لەسەر سیستمی ئاسایش و دادوەریی عێراق.
 
تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.
 
زۆربەی چەکدارەکان سووریایین کە ژمارەیان 3.544 چەکدارە. دوای ئەو عێراق بە 460 چەکدار و دواتریش توونس بە 234 چەکدار دێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی و محەممەد شیاع سوودانی. وێنە: نووسینگەی سوودانی

بافڵ تاڵەبانی و سوودانی لە بەغدا کۆبوونەوە؛ 'یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار'

ئەمڕۆ شەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا و پرسی چاکسازی و شایستە دەستوورییەکانیان تاوتوێ کرد.