لە بەغدا نزیکەی نیو ملیۆن کەس فۆرمیان پڕکردووەتەوە و11 هەزار کەس دادەمەزرێندرێن

22-05-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا رەتیکردەوە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس داواکارییان بۆ دامەزراندن لە بەغدا پێشکێش کردبێت و دەڵێت ژمارەکە نزیکەی نیو ملیۆنە.
 
عولا تەمیمی، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە دووی ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا 474 هەزار و 189 کەس داواکارییان بۆ دامەزراندن پێشکێشکردووە، کە لە پێنجیـ ئەم مانگەوە لینکی پێشکێشکردن کراوەتەوە. 
 
سەلاح نەواف، راوێژکاری پارێزگای بەغدا ئەمڕۆ بە رۆژنامەی سەباح- ی فەرمیی عێراقی راگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس داواکارییان بۆ دامەزراندن پێشکێشکردووە.
 
دامەزراندنەکە بەشێوەی گرێبەست، بۆ ماوەی سێ ساڵ و بە مووچەی 300 هەزار دینارە. لە رۆژی پێنجی ئەم مانگەوە دەرگای پێشکێشکردن کراوەتەوە و یەک مانگ بەردەوام دەبێت. 11 هەزار و 362 کەس لە بەغدا دادەمەزرێن. 
 
دامەزراندنەکە لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی سێ ساڵەی عێراق، ژمارە 13ـی تایبەت بە ساڵانی 2023، 2024 و 2025ـە، کە تێیدا 150 هەزار دامەزراندن بە گرێبەست تەرخانکراوە و بەسەر پارێزگاکان دابەشکراوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یەکێک لەو پاسانەی چەکدارانی داعشی لە سووریاوە بۆ عێراق پێ دەگوازرێتەوە

نزیکەی 5000 چەکداری پێشووی داعش لە سووریاوە هێندراونەتە زیندانەکانی عێراق

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، عێراق نزیکەی 5000 چەکداری پێشووی داعشی لە سووریاوە گواستووەتەوە. گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، کوردانی ئێزدی و قوربانییەکانی دەستی داعش دەتوانن سکاڵایان لەسەر تۆماربکەن