باوکێک لە بەغدا لەکاتى فرۆشتنى منداڵە ساواکەیدا دەستگیرکرا

22-09-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هێزەکانى وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەڵێن، پیاوێکیان لە بەغدا دەستگیرکردووە کە بەنیاز بووە منداڵە ساواکەى بە 25 هەزار دۆلار بفرۆشێت.
 
وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، یەکەى رووبەڕووبوونەوەی تاوان سەر بە ئاژانسى هەواڵگریی وەزارەتەکە لە بەغدا پیاوێکیان دەستگیرکردووە کە ویستوویەتى منداڵە ساواکەى بفرۆشێت.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، ئەو پیاوە بەنیاز بووە منداڵەکەى بە 25 هەزار دۆلار بفرۆشێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بە وردی چاودێرییان کردووە و کاتێک دڵنیا بوون لەوەی بەنیازە منداڵەکەی بفرۆشێت، دەستگیریان کردووە. 
 
بەگوێرەى یاساى بنبڕکردنى بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە عێراقدا، ئەو کەسەى تۆمەتى بازرگانیکردن بە مرۆڤی بە سەردا ساخ بێتەوە، سزاکەى زیندانیکردنە کە ماوەکەى لە 15 ساڵ کەمتر نابێت، لەگەڵ سزاى پێبژاردن کە لە 25 ملیۆن دینار تێپەڕ نەبێت.
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە