گوتەبێژی سوودانی: نەرمى لەبارەى ئاسایش و سەلامەتیى بارەگاکانى هاوپەیمانان نانوێنین

23-10-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
نیشانەکردن عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق دەڵێت، دژی ئەو هێرشانەن دەکرێنە سەر ئەو بنکە عێراقییانەى راوێژکارانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى لێیە و دەڵێت، "نەرمى نانوێنین لەبارەى ئاسایش و سەلامەتیی ئەو بنکانە."
 
23ـی تشرینى یەکەمى 2023، لیوا یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژى فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق راگەیێندراوێکى لەبارەى ھێرشکردنە سەر بنکە و بارەگاى هێزەکانى سەر بە هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى دژی داعش لە عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دژی ئەو هێرشانەن کە دەکرێنە سەر ئەو بنکە عێراقییانەى راوێژکارانى هاوپەیمانیى نێودەڵەتى لێیە، کە لەسەر داواى فەرمى حکومەت لە عێراقن، بۆ پاڵپشتیکردنى هێزە ئەمنییەکان لە بواری مەشقپێکردن، ئامادەکردن و راوێژدانەوە.  
 
لیوا یەحیا رەسووڵ ئاماژەى بەوەش دا؛ ئەو ئەرکەى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى، بەگوێرەى رێکارێکى نوێیە کە لە رێگەى ناوەندە فەرمى و دیپلۆماسییەکانى عێراقەوە دیاریکراوە.
 
لە رۆژی 18ـی مانگەوە چەند جارێک بە مووشەک و فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانى عەین ئەسەد لە ئەنبار، ڤیکتۆرى لە بەغدا؛ هەروەها جارێکیش هێرشکرایە فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر کە بنکەى هێزەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى دژ بە داعشە.
 
لیوا یەحیا رەسووڵ رایگەیاند، نەرمى نانوێنین لەبارەى ئاسایش و سەلامەتیى ئەو بارەگایانە و فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق فەرمانی کردووە بە سەرجەم هێزە ئەمنییەکان کە ئەرکى خۆیان لە جێبەجێکردنى یاسا و راوەدوونانى ئەوانەى ئەو جۆرە هێرشانە دەکەن، جێبەجێبکەن و نابێت لەهیچ دۆخێکدا رێگە بدرێت زیان بە ئاسایش و سەقامگیرى بگەیێندرێت.
 
بەشێک لە گرووپە دژەبەرەکانى ئەمریکا کە بەرپرسیاریێتى خۆیان لەو هێرشانە راگەیاندووە، ئاماژە بەوەدەکەن ئەو هەنگاوەیان لەبەرامبەر پاڵپشتیکردنى ئیسرائیلە لەلایەن ئەمریکاوە سەبارەت بە گرژییەکانى غەززەى فەلەستین.
 
رۆژی 7ـی تشرینى یەکەم بزووتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنی ناونراو بە "تۆفانی ئەقسا"ـی لە دژی ئیسرائیل ئەنجامدا؛ دواتر ئیسرائیل بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر کەرتی غەززە و گەمارۆخستنە سەر کەرتەکە وەڵامی هێرشەکەی حەماسی دایەوە و تاوەکو ئێستاش شەڕی هەردوولا بەردەوامە.

 

ئەمەش بخوێنەوە:

ئەمریکا: ئەگەری زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر هێز و هاووڵاتییانمان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەیە

 
وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا رایانگەیاند، چاوەڕێ دەکەن، جەنگی ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین، فراوانتر بێت و ناوچەکە بگرێتەوە، ئەمەش لە رێگەی بەشداریکردنی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، هۆشداریشیان دایە بەرپرسانی تاران، ئیدارەی بایدن ئامادەی هەموو وەڵامێکە لە ئەگەری بەئامانجگرتنی هەر هاووڵاتییەک یان هێزێکی ئەمریکی.
 
رۆژی یەکشەممە 22-10-2023، ئەمریکا رایگەیاند، داوایان لە تەواوی ستافە ناپێویست و خێزانەکانیان لە باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا و هەروەها کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کردووە وڵاتەکە جێبهێڵن. دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە، جارێکی دیکە، بنکەی عەین ئەسەد کرایە ئامانج، کە دواتر فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم"، لە راگەیێندراوێکدا، رەتیکردەوە لەو هێرشەدا هیچ سەربازێکیان زیانی پێگەیشتبێت.
 
دوای ئەو هێرشانە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە هەفتەی رابردوو لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بوو، رایگەیاند ئەگەری زۆرە دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزتر بێت و گوتیشی "هیچ کەسێک نایەوێت بەرەی دووەم و سێیەم لەنێوان ئیسرائیل و حەماس دروست بێت." 

 

بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی. وێنە: AP/ Anmar Khalil

راپۆرتێک: ئێران فەرماندەکانی "بەرەی مقاوەمە"ی لە عێراق دەستکراوە کردووە بێ گەڕانەوە بۆ تاران ئۆپەراسیۆن بکەن

ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس (AP)ی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی گوشارەکانی جەنگەوە، ئێران دەسەڵاتی زیاتری داوەتە فەرماندە مەیدانییەکانی، بۆئەوەی لە جووڵاندنی گرووپە چەکدارەکانی عێراق دا دەستکراوەتر بن، بە جۆرێک رێگە بە هەندێک گرووپ دەدات بێ گەڕانەوە بۆ تاران و وەرگرتنی رەزامەندی، هێرش بکەن. سێ ئەندامی گرووپە چەکدارەکان و دوو بەرپرسی دیکە ئەم زانیارییەیان بە ئاژانسەکە داوە