وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ رووداو: شەڕ و پێکدادان لەگەڵ سووریا رووی نەداوە

24-01-2026
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لە شەڕ و پێکدادان لە سنووری نێوان عێراق و سووریا دەکەن و ئاماژە بەوەش دەکات، دۆخەکە ئارامە و ئەو دیمەنە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە "دروست نین."
 
شەوی رابردوو، دیمەنێکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، تێیدا دەردەکەوێت تەقەیەکی زۆر دەکرێت و وا نیشان دەدرێت شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکانی سووریا لە سنووری عێراق و سووریا روویداوە.
 
عەمید میقداد میری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 24-01-2026، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو گوتی، "هیچ پێکدادانێک لەسەر سنوور رووینەداوە. ئەوەی لەو بارەیەوە باس دەکرێت دوورە لە راستییەوە."
 
عێراق و هەرێمی کوردستان نزیکەی 618 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان لەگەڵ سووریا و رۆژئاوای کوردستان هەیە.
 
دوای پێشهاتە سەربازییەکانی رۆژانی رابردووی سووریا و رۆژئاوای کوردستان، حکومەتی عێراق هێزێکی زۆری سەربازی و ئەمنیی رەوانەی سنوورەکان کردووە و هێزەکانی لەو ناوچانە خستە ئامادەباییەوە بۆ رێگریکردن لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی فراکسیۆنەکان

فراکسیۆنە کوردستانییەکان: هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان توانای دەوڵەت دەخەنە ژێر پرسیارەوە

فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری لە زیادبوونی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەدەن و رایدەگەیێنن، بێدەنگیی حکومەتی فیدراڵ و بەردەوامیی هێرشەکان، هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر سەقامگیریی تەواوی عێراق.