راوێژکارێکی سوودانی بۆ رووداو: جەنگ روونەدات، نرخی نەوت لەنێوان 60-70 دۆلار دەمێنێتەوە

25-10-2025
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

موزهر محەممەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری، پێشبینی دەکات نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لەنێوان 60 بۆ 70 دۆلاردا جێگیر بێت، بەڵام هۆشداری دەدات کە لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لە ناوچەکەدا، نرخەکان بەرز دەبنەوە.
 
عێراق کە زیاتر لە 90%ی بودجەکەی پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە، پلانی هەیە ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی بۆ 5.5 ملیۆن بەرمیل بەرز بکاتەوە. بەپێی رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس، پشکی عێراق بۆ ساڵی 2026 نزیکەی 4.431 ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا.
 
موزهر محەممەد ساڵح، رۆژی شەممە، 25ی تشرینی یەکەمی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بازاڕەکانی وزە لەژێر کاریگەریی دۆخی جیۆسیاسی لەلایەک و گەشەی ئابووریی جیهان لەلایەکی دیکەوە دەبن. تاوەکو گەشەی ئابووریی جیهان باشتر نەبێت، پێموایە تەنیا بە هاتنی وەرزی زستان خواست لەسەر نەوتی خاو زیاد دەکات، کە دەتوانێت نرخەکان لەنێوان 60 بۆ 70 دۆلاردا بهێڵێتەوە."
 
راوێژکارەکەی سوودانی، مەترسیدارترین سیناریۆی بە "هەڵگیرسانی جەنگ لەو ناوچانەی کاریگەرییان لەسەر وزە هەیە" ناوبرد و گوتی: "ئەوکاتە لەوانەیە نرخەکان بۆ سەرووی 70 دۆلار باز بدەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، پرسی گەشەی ئابووریی جیهان هۆکاری یەکلاکەرەوە دەبێت."
 
بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەش کرد، گەشەی ئابووریی جیهان لەم کاتەدا "جێگەی گومانە"، بۆیە "هەموو پێشبینییەکان دەبێت بە هۆشیارییەوە بکرێن."
 
سەبارەت بە کاریگەریی وەرزی زستان، موزهر محەممەد ساڵح رایگەیاند کە خواست لەو وەرزەدا "کاتی و لاوەکییە" و بە بەراورد بە گەشەی ئابووریی گشتی کاریگەریی کەمتری هەیە. گوتیشی دوو هۆکار دەتوانن نرخەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بکەنەوە: "یەکەم، گەشەیەکی بەرزی ئابووریی جیهان. دووەم، رووداوێکی گەورە و نائاسایی جیۆسیاسی."
 
ئێوارەی رۆژی هەینی، 24ی تشرینی یەکەم، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 5 سەنت دابەزی و بە 65.94 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی نەوتی سووکی ئەمریکاش بە 29 سەنت دابەزی و گەیشتە 61.50 دۆلار.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرکردەکانی سوننە لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی

لایەنە سوننەکان لەسەر دیدگەیان بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت رێککەوتن

عەزام حەمدانی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو پەڕەیە تایبەتە بە پشک و ماف و دیدگەی سوننە لە حکومەتی داهاتووی عێراق. ئەو پەڕەیە لەگەڵ هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی تاوتوێ دەکرێت."